13/7/2021 05:43 PM

هۆکارەکانی کەمبوونی کێشی جەستە

هەر ئەو جۆرەی قەڵەوی رێگە خۆش دەکات بۆ کۆمەڵێک کێشەی تەندروستت، کزی و لاوازیش مەترسیدارە چونکە لاوازیی سیستمی بەرگری، بۆشبوونی ئێسک، کەمبوونی ئاستی وزەی جەستە، کەم‌خوێنی و ئاڵۆزبوونی سووڕی مانگانەی لێدەکەوێتەوە. لە درێژەدا بە کورتی بەشێکی دیکە لە هۆکارەکانی لەدەستچوونی کێشی جەستە دەخەینە:
*بێ‌ئیشتیایەک کە دەرئەنجامی گرفتە دەروونییەکانە رێگە لە خواردنێکی گونجاو دەگرێت.
*هێواش خواردن هۆکارە بۆ ئەوەی مێشک خێراتر فەرمانی تێربوون پەسەند بکات و بەم جۆرە مەوادی پێویست ناگات بە جەستە.
*گرنگی نەدان بە پلانێکی خۆراکی گونجاو هۆکارە بۆ کەمبوونی کێش. هەندێک کەس لە هەفتەیەکدا دوو ژەم بە باشی نان ناخۆن.
*خواردنی سەرجەم ژەمە خواردنەکان گرنگە. بەڵام لەم ناوەدا وازهێنان لە ژەمی نانی بەیانی هۆکارە بۆ دابەزینی کێش.
*هەڵبژارادنی خۆراکێکی نەگونجاو: زەلاتە و سپیناخ و شتی لەم چەشنە زۆر بەسوودن بەڵام کالۆرییەکی ئەوتۆیان نییە و کەوابوو سپاگێتی و چەرەساتیش بخۆن.
*زۆربەی ئێمە دەمانهەوێ کشمان بەرز بکەینەوە بە بێ ئەوە چەوری بێتە جەستەمانەوە. ئەم ترسە هۆکارە بۆ کزی لاوازبوونی ئێمە.

چەند پێشنیار بۆ دەستەبەرکردنی کێشێکی گونجاو:
*شەوانە زوو بخەون و زووش هەستن.
*پاش لە خەو هەستان ئاو بخۆنەوە.
*سترێس و دڵەڕاوکێ لە خۆتان دوور خەنەوە.
*خواردنی کافەئین کۆنتڕۆڵ کەن یان وازی لێ بهێنن.
*لەکاتی وەرزشکردندا کاربۆهیدرات و پرۆتین بخۆن.
*ژەمە خۆراکەکان زیاد بکەم و قەبارەی خواردنەکان کەم بکەنەوە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved