قژ بە هەموو حاڵەتێک جوانە بەڵام کاتێک دەئاڵۆزێت، ئیتر ئەو سەرجڕاکێشییەی نامێنێت و ناشیرینە. لەدرێژەدا بەشێک لەو هۆکارانەی رێگە بۆ ئاڵۆزانی قژ خۆش دەکەین دەخەینە بەر باس. شۆردنی قژ بە ئاوی زۆر گەرم: ئاوی گەرم چەوریی سروشتیی قژ لەناو دەبات و رێگری دەکات لەوی قژ خاو و دروەشاوە بێت. هەر بۆیە بۆ ئەم مەبەستە ئاوێکی شیلەوگەرم بەکار بێنن. شۆردنی لەڕادەبەدەری قژ: بەکارهێنانی شامپۆ بە رادەیەکی زۆر هاوسەنگیی سروشتی قژەکان تێک دەدات. هەر ئەم بابەتە وشکی، تەماوی بوون و ئاڵۆزانی قژی لێدەکەوێتەوە. بەکارهێنانی خاولی زبر: ئەم کارە شێداری قژەکان بەخێرایی لەناو دەبات و دەئاڵۆزێن و تاڵەکانی لێک گرێ دەدرێن و دواتر بە سەختی دەتوانن شانەی بکەن. بە تەڕی سەرتان شانە دەکەن: ئەگەرچی پێویستە گرێی ناو تاڵە قژەکان بکرێنەوە بەڵام ئەم کارە دوابەدوای ئەوەی لە حەمام دێنە دەرێ کارێکی باش نییە، چونکە قژەکان بەخێرایی وشک دەکاتەوە. توندوتیژی لەگەڵ قژەکان: کاتێک ئەو کەرەستانە لێدەکەونە کە بەسەرتانەوەیە دەبێ زۆر بە ئارامی ئەم کارە ئەنجام بدەن و وریا بن زیان بە پێکهاتەی قژەکان نەگەیەنن.
سەرچاوە: zoomlife
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure