13/7/2021 10:32 PM

WFP هۆشداری لەبارەی برسێتی دەدات

رێكخراوی خۆراكی جیهانی (WFP) هۆشداریدا كە پەتای كۆرۆنا دۆخی برسێتی لە جیهاندا بۆ ماوەیەكی زۆرتر خراپ كردووە.

رێكخراوەكە لە راگەیەنراوێكدا ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، كە كاریگەرییە نەرێنییەكانی پەتای كۆرۆنا بەردەوامی هەیەو هۆكار بووە بۆ ئەوەی جموجۆڵی بەرهەمهێنان كەمببێتەوەو قەیرانی نوێی ئابووری دروستببێت و ئەوەش وایكردووە دۆخی برسێتی بۆ ماوەیەكی زۆرتر تەشەنە بكات.

هەروەها تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا، قەیرانی برسێتی لە ناوچە زۆر هەژارەكانی جیهاندا زیادكردووەو بەو هۆكارە ئابووری و كۆمەڵایەتییانەی كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستیكردوون، رۆژانە 12 هەزار كەس بەهۆی برسێتییەوە روبەڕووی مەترسی مردن دەبنەوە.

هەروەها بەگوێرەی راپۆرتی رێكخراوی ئۆكسفام، بێكاری و وەستانی بەرهەمهێنانی خۆراك و كەمبوونەوەی هاوكارییەكان لەمساڵدا 121 ملیۆن كەس لە لێواری برسێتیدا دەبن.

خاك - ئاژانسەكان

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved