په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیری ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست بنیاتبنرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ریه‌ك له ژن و پیاو كۆمه‌ڵه هه‌ڵه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن كه كار ده‌كاته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان. لێره‌دا سه‌رنجتان بۆ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك راده‌كێشین كه خانمان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست و ئاسووده‌ت هه‌بێت له‌م هه‌ڵانه دووربكه‌وه‌ره‌وه: * غیره‌ی زۆر: كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ژنێكی تردا قسه ده‌كات و تۆش غیره‌یه‌كی زۆری لێده‌كه‌یت، ئه‌وه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه متمانه له‌نێوانتان نه‌ماوه، بۆیه پێویسته په‌یوه‌ندییه‌كه دووباره رێكبخه‌نه‌وه. * رێزنه‌گرتن له مه‌ودای ئازادی: ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت میزاجی باش نه‌بوو، یان حه‌زی كرد قسه نه‌كات، ئه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت به‌جێیبهێڵه، چونكه زۆرینه‌ی پیاوان حه‌زناكه‌ن باسی كێشه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵكو به باشی ده‌زانن بۆ ماوه‌یه‌ك داببڕێن. * گرنگینه‌دان به خۆت: كارێكی نه‌گونجاوه كه خانمان دوای هاوسه‌رگری یان منداڵبوون، گرنگی به خۆیان ناده‌ن، بۆیه پێویسته گرنگی به خۆت بده‌یت تا بۆ هه‌میشه سه‌رنجی هاوسه‌ره‌كه‌ت رابكێشیت. * وازهێنان له ژیانی تایبه‌تی خۆت: تۆ له‌و كه‌سانه مه‌به كه چوونه ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان له‌بیرده‌كه‌ن و ته‌نها به كاری ماڵه‌وه خه‌ریكن. * دوژمنكارانه مامه‌ڵه مه‌كه: پیاوان به‌راورد به ژنان زیاتر راشكاوانه قسه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پرسیاری شتێكی لێ‌كردیت تا هاوكارت بێت، به ڕاشكاوی پێیبڵێ كه لهخهیاڵتایهو بێزاری كردوویت. * زۆر گله‌یی و بۆڵه‌بۆڵ مه‌كه: له جیهاندا پیاوێكی نموونه‌یی نیه كه هه‌موو شتێك له پێناوتدا بكات، بۆیه هه‌ندێكجار هه‌ستده‌كه‌یت كه ره‌زامه‌ند نیت و دڵت خۆش نیه، له‌مكاته‌دا په‌نا ده‌به‌یت بۆ گله‌یی و بۆڵه‌بۆڵ، كه ئه‌مه‌ش كارێكی باش نیه. * پێوانه‌ی مه‌كه: واز له‌وه بهێنه كه هه‌میشه چاودێری كاره‌كانی بكه‌یت بزانیت چی ده‌كات و چ كارێكیش پشتگوێ ده‌خات، بۆیه هه‌میشه پاڵپشتی بكه‌و ئه‌گه‌ر كارێكی كرد بۆ خۆشبه‌ختی تۆ، ئه‌وه نرخ بۆ كاره‌كه‌ی دابنێ. * هه‌ستكردن به ژنێكی تر له ژیانیدا: په‌یوه‌ندی هاوسه‌رگیریه‌كه‌ت به‌هۆی گومانه‌وه تێكمه‌ده، هه‌وڵبده پارێزگاری له په‌یوه‌ندییه‌كه‌تان بكه‌یت، چونكه ئه‌و تائێستا له‌لاته‌و تۆی خۆشده‌وێت. * چۆن پێی باشه ئاوا خۆشه‌ویستی بۆ ده‌رببڕه: هه‌موو كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی جیاواز هه‌ست به خۆشه‌ویستی ده‌كات، خانمان به گوڵێك یان وته‌یه‌كی رۆمانسی یان دیارییه‌ك هه‌ست به خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌یان ده‌كه‌ن، به‌ڵام پیاوان جیاوازن، بۆیه هه‌وڵبده بزانیت به چی هاوسه‌ره‌كه‌ت دڵخۆشه تا له‌و رێگایه‌وه خۆشه‌ویستی خۆتی بۆ ده‌رببڕیت. خاك - وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure