14/7/2021 05:34 PM

چەند خۆراکی زیانبەخش بۆ ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە

خواردنی شیرنەمەنی خوویەکی خۆراکییە کە دەتوانێ فشاری خوێن بەرز بکاتەوە؛ ئەو شەکرەی دێتە ناو جەستەشەوە هەندێک جار بە ئاشکرایی بەرز دەبێتەوە و هەندێک جاریش بەشێوەی نهێنی، بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە شەکری ناو دانەوێڵەکان بکەین. جێی ئاماژەیە «شەکری ئازاد» بەو شەکرانە دەگوترێت کە بە شێوەی دەسکرد لە خۆراک و خواردنەوەکان زیاد دەکرێت.
ئەو خۆراکانەی شەکرێکی زۆریان لێ زیاد کراوە زۆربەیان بایەخێکی خۆراکیی ئەوتۆیان نییە. لەئێستادا بنکە تەندروستییەکان رایانگەیاندوە کە مەوادێکی خۆراکی وەکوو کەچاپ، مایۆنز و سۆسی زەلاتە، شەکری زیادکراویان تێدایە کە زیانی بۆ جەستە هەیە. بەشێکی دیکە لەو سەرچاوانەی شەکری زیادکراویان تێدایە بەریتین لە: مرەبام شیرنەمەنی و چۆکڵێت، بیسکت و کەیک.
هەڵبەت پزیشکان دەڵێن لە تەنیشت خواردنی مەوادی شەکرییەوە چاوێکیشتان لە خواردنی خوێ بێت، چونکە هەرچت خوێیەکی زیاتر بخۆن فشاری خوێنتان بەرزتر دەبێتەوە. دەگوترێ جەستەی مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە 6 گرام خوێ هەیە و لەوە زیاتر زیانبەخشە. بەخۆشحاڵیەوە ئەو خۆراکانەی پوتاسیۆمیان تیدایە دەتوانن کاریگەرییە نەرێنییەکانی سودیۆم پووچەڵ بکەنەوە. میوە و سەوزە، شیرەمەنی کەم‌چەوری یان بێ‌چەوری و ماسی باشترین سەرچاوەن بۆ پوتاسیۆم.

 

سەرچاوە: express

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved