14/7/2021 05:38 PM

بۆ ئەو کەسانەی مریشکخۆرن

گۆشتی مریشک یەکێک لە بەتامترین گۆشتەکانە و بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر ئامادە دەکرێت. ئەم مادە خۆراکییە لاینگری یەژجار زۆرە و هەندێک کەس دەتوانن تەنانەت هەموو رۆژێک بیخۆن لێی بێزار نەبن. بەڵام ئەم کەسانە دەبێ ئەوە بزانن ئەم خووە خۆراکییە کۆمەڵێک زیانی هەیە کە واباشە لێی ئاگادار بن.
کۆبوونەوەی چەوری لە جەستەدا: ئەو کەسانەی مریشکخۆرن کەمتر گۆشتی سوور دەخۆن چونکە لایان وایە گۆشتی مریشک چەورییەکی کەمی هەیە؛ بەڵام مریشکیش بە ئەندازەی خۆی چەوری هەیە و دەبێ لە خواردنەکەیدا زێدەڕۆیی نەکەن.
سودیۆمێکی زۆر دێتە ناو جەستەوە: ئەگەر هەموو رۆژێک مریشک دەخۆن، واتە رادەیەکی زۆر لە سودیۆم هەموو رۆژێک دێتە ناو جەستەتانەوە. خواردنی مریشک لە ژەمی نیوەڕۆدا 1759 گرام سودیۆم دێنێتە ناو جەستەوە، لەحاڵێکدا پێویستی رۆژانەی جەستە 1500 گرامە. 
نەخۆشیی دڵ و دەمار: هات داگ و فاست فوودەکانی دیکە یان گۆشتی سوور هۆکارن بۆ گیرانی دەمارەکان و کێشەکانی دڵ بەڵام هەندێک کەس بە هەڵە لایان وایە ئەم گرفتانە بە خواردنی گۆشتی مریشکەوە نایەتە ئاراوە، بەڵام ئەم وێنایە تەواو هەڵەیە.
قەبزی: هەڵە مەکەن! یەک دانە ساندەویچی مریشک قەزتان ناکات بەڵام خواردنی رۆژانەی مریشک، هۆکارە بۆ قەبزی چونکە گۆشتی مریشک پڕاوپڕە لە پرۆتین و بەم جۆرە کەمتر حەزتان لە خواردنی ریشاڵ و کاربۆهیدرات دەبێت و ئەمەش قەبزی لێدەکەوێتەوە.

 

سەرچاوە: eatthis

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved