15/7/2021 06:09 PM

ئەگەر مرۆڤەکان بخەون و پاش هەزار ساڵ لە خەو هەستن چی دەبینن؟

ئەگەر مرۆڤەکان نەبن، 3/5 ملیۆن تەن زبڵ لە ژاپۆنەوە تا کالیفۆرنیا بڵاو دەبێتەوە و کەس نییە کۆیان بکاتەوە. ئەوە بەو مانایەیە کە رێژەیەکی زیاتر زبڵی پلاستیکی بە شەقام، دارستان و دەریاکاندا بڵاو دەبێتەوە. جێی سەرسوڕمان نییە ئەگەر هەزار ساڵی دیکە لە خەو هەستین و ببینین دەفرە پلاستیکییەکان هێشتا لە دەوروبەرمانن. بەڵام هەواڵی خۆشیشمان پێیه چونکە نەبوونی مرۆڤ لەسەر زەوی کۆمەڵێک سوودی بەرچاوی بۆ ئەم هەسارە بریندارە هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین.

دارستانەکان دوبارە لە هەموو جیهان سەرهەڵدەدەنەوە: لایف ستایلی مرۆڤی سەردەم زەختێکی ئەکجار زۆری خستووەتە سەر سروشت و بە جۆرێک خێرایی پرۆسە سروشتییەکانی کەم کردووە و لەناویشی بردوون. لە نەبوونی مرۆڤدا هەروەها ژمارەی ئاژەڵانی ناو داستانەکان زیاد دەبن و دەبنە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری تۆوی گژ و گیاکان و بەم جۆرە گەشەی سروشت دەست پێدەکاتەوە.
زۆرینەی باڵەخانەکان تێک دەڕووخێن: ئەو بینا و باڵەخانانەی مرۆڤ دروستی دەکات بە تێپەڕینی کات کۆن دەبن و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و ئاگاداری هەیە. کاتێک مرۆڤ نەبێت ئەم بینایانە پاش ماوەیەک کۆن دەبن و هێدی هێدی دادەڕمێن و لەناو دەچن.
زەوی تاریک دەبێت: یەکەم رۆژ پاش ئەوەی مرۆڤەکان دەچنە ناو خەوی هەزار ساڵەوە، وزەخانەکان دەوەستن و کارەبا نامێنێت و سەرجەم و ئەو کەرەستانەی بە کارەبا ئیش دەکەن لە کار دەکەون و زەوی دەچێتە ناو تاریکییەکی ئەنگوستەچاوەوە.
زۆرینەی ئاژەڵە ماڵییەکان لەناو دەچن: یەکێک دیکە لە دەستێوەردانەکانی مرۆڤ لە ئاست سروشت ماڵی کردنی هەندێک لە ئاژەڵەکانە. مرۆڤ هەر لە کۆنەوە ئەم کارەی ئەنجام داوە بۆ دابینکردنی خۆراک و بژێوی ژیان. لەم دواییانەدا هەندێک ئاژەڵی دیکەی دەستەمۆ کردووە بۆ رابواردن و پڕکردنەوەی تەنهاییەکانی خۆی کە زۆربەیان ناسک و ماڵی راهاتوون و لە نەبوونی مرۆڤدا بەخێرایی لەناو دەچن.
گیا و گژەکان دەست بەسەر هەموو شوێنکدا دەگرن: ئەگەر چالاکییەکانی مرۆڤ بوەستێت، داری مێو و لاولاو لە ماوەی 5 ساڵدا رووکاری باڵەخانەکانیش دەتەنن. بۆ نموونە گوندێک لە چین بە ناوی «هوتووان» لە ساڵی 2002 چۆڵ کرا پاش دوو دەیە بە تەواوی کەوتووەتە ژێر رێکێفی سروشتەوە. کەوابوو وێناکردنی دۆخێکی لەم چەشنە پاش تێپەڕینی 100 ساڵ زۆر ئەستەم نییە.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved