جوا جانگتانگ پیاوێكی چینی، بۆ ماوه‌ی 24 ساڵ به‌دوای كوڕه ڕفێنراوه‌كه‌ی گه‌ڕاو دواجار دۆزییه‌وه. ساڵی 1997 باندێكی بازرگانیكردن به مرۆڤ كوڕه‌كه‌ی جوا جانگتانگ كه ته‌مه‌نی ته‌نها دوو ساڵ بوو له به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان له ویلایه‌تی شاندوینگ ده‌رفێنن و باوكی ماوه‌ی 24 ساڵ به ماتۆره‌كه‌ی نیو ملیۆن كیلۆمه‌تری بڕی و سه‌ردانی 20 ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته‌كه‌ی كرد، تا دواجار كوڕه‌كه‌ی دۆزییه‌وه‌و به‌یه‌كتر شادبوونه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان بانده‌كه ناسراونه‌ته‌وه و له ئێستادا ده‌ستگیركراون. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure