له وه‌رزی هاوینداو له‌كاتی ماندوبوون وه‌رزشكردن و خه‌م خواردن و چه‌ند كاتێكی تردا، مرۆڤه‌كان ئاره‌ق ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌بێته هۆی بێزاریان، چونكه هه‌م بۆ جه‌سته‌یان ناخۆشه‌و هه‌م بۆنیشی ناخۆشه. ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت ئاره‌ق نه‌كه‌یته‌وه‌و رزگارت بێت له ئه‌نجامه‌كانی ئاره‌قكرنه‌وه، ئه‌وا په‌یڕه‌وی ئه‌م خاڵانه بكه. *شه‌وانه نان زۆر مه‌خۆن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گه‌ده‌ت قورس بێت شه‌وان له‌كاتی خه‌وتندا ئاره‌ق ده‌كه‌یته‌وه. *هه‌ندێك جۆری پارچه‌ی پلاستیكی دروستكراون و له ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌فرۆشرێن، ده‌توانیت بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌قكردنه‌وه‌كه به‌جله‌كانته‌وه دیارنه‌بێت، به‌كاریانبهێنیت تاوه‌كو ئاره‌قه‌كه هه‌ڵبمژێت. *هه‌وڵبده‌ن خۆتان له خه‌م و خه‌فه‌ت و دڵه‌ڕاوكێ كه‌مبكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وانه هۆكارن بۆ ئاره‌قكردنه‌وه. *جۆره جلوبه‌رگێك له‌به‌رمه‌كه له مادده‌ی نایلۆن پێكهاتبێت یان ئه‌ستوور بێت، به‌ڵكو نه‌رم و كه‌مێك ته‌نك بێت و له فانیله یاخود كه‌تان پێكهاتبێت. *مووی جه‌سته‌ت لابه‌ره، كه ئه‌مه هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌ق كه‌متر بكه‌یته‌وه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی جوانیش به جه‌سته‌ت ده‌به‌خشێت. *ئه‌وجۆره خۆراكانه له ژه‌مه‌كانتدا بخۆ كه پرۆتین و ڤیتامینیان تێدایه، كه جه‌سته پێویستیه‌تی و تا راده‌یه‌كیش رێگری ده‌كات له ئاره‌قكردنه‌وه. *دووربكه‌وه‌ره‌وه له‌و خواردنانه‌ی تونه، یان جۆری به‌هاراته‌كانی زۆر تێدا به‌كارهاتووه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure