روونكردنه‌وه ده‌ده‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دروستكردنی گیراوه‌یه‌ك به خه‌یار، كه وه‌ك زه‌ڵاته له‌گه‌ڵ گۆشت و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ خواردنی تون ئاماده ده‌كرێت، جیاوازتر له ترشیاتی كورده‌واری ئه‌م گیراوه‌یه پێویستی به‌وه نییه بۆ ماوه‌یه‌ك دابنرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردن ده‌ستبه‌جێ ده‌خورێت. كه‌ره‌سته‌كان: ۱ خه‌یار ۱ قاش پیازی سوور نیو بیبه‌ری تونی بچوك و سوور ۲ كه‌وچك چێشت شه‌كر ۱ كه‌وچك چێشت خه‌ل ۱ كه‌وچك چا خوێ ۱ كوپ ئاو شێوازی ئاماده‌كردن: * سه‌ره‌تا خه‌یاره‌كه له‌ناوه‌ڕاسته‌وه له‌سه‌ر درێژی بیكه به‌دوو قاش، دواتریش به‌ته‌نكی قاشیان بكه. * قاشه پیازه‌كه‌و نیو بیبه‌ره‌كه‌ش زۆر به‌وردی قاش بكه. * ئێستاش له‌ناو قاپێكدا ئه‌و كه‌ره‌ستانه هه‌مووی جوان تێكه‌ڵبكه. * هه‌روه‌ها هه‌وڵبده له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكدا یه‌ك كوپ ئاو و خه‌ل و شه‌كرو خوێیه‌كه‌ش تێكه‌ڵ بكه. * مه‌نجه‌ڵه‌كه له‌سه‌ر ئاگر دابنێ و به‌رده‌وام تێكیبده تا ده‌كوڵێت. * له‌كۆتاییشدا به‌سه‌ر قاپه زه‌ڵاته‌كه‌یدا بكه‌و بۆ ماوه‌یه‌ك دایبنێ تا سارد ده‌بێته‌وه، له‌گه‌ڵ ساردبوونه‌وه ئاماده‌یه بۆ خواردن. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure