16/7/2021 10:06 PM

ئه‌وانه‌ی كۆمپیوته‌ر به‌كارده‌هێنن ئه‌م بابه‌ته‌ بخوێننه‌وه‌

زانایانی ته‌ندروستی بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ زۆر به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونه‌وه‌ی چاوه‌كان، به‌وپێیه‌ی چاوه‌كان به‌ ناسكترین به‌شی جه‌سته‌ی مرۆڤ داده‌نرێت.

به‌پێی توێژینه‌وه‌كه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆمپیوته‌ر زۆر به‌كارده‌هێنن له‌هه‌ر خوله‌كێكدا 5 جار چاو ده‌ترۆكێنن، كه‌ ئه‌مه‌ش زیاتره‌ له‌ تروكاندنی چاو له‌كاتی ئاساییدا، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێته‌ هۆی وشكبوونه‌وه‌ی چاوه‌كان له‌سه‌رخۆ و به‌بێ هه‌ستپێكردنی له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ران ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی كۆمپیوته‌ر ده‌كه‌ن، كه‌ پێویسته‌ له‌كاتی به‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ردا 10 خوله‌ك جارێك چاو له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر لاببرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی چاو ئیسراحه‌ت بكه‌ن و زیانیان پێنه‌گات.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved