17/7/2021 10:56 AM

سترێس خانەکانی مێشک لەناو دەبات

بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراون ئەم بابەتە سەلمێندراوە کە سترێسە کۆمەلایەتییەکان دەتوانن هۆکار بن بۆ کوشتنی هەندێک لە خانەکانی مێشک لە بەشی هیپۆتالامووسدا. هیپۆتالامووس یەکێک لە بەشە گرنگەکانی مێشکە کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لەگەڵ بیرگەی مێشک لە پەیوەندیدایە و عاتفە و فێربوونەکانی ئێمە گرێدراوی ئەم بەشەیە. هیپۆتالامووس هەروەها شوێنی پێکهاتنی خانەکانی مێشکە.
بەپێی چەندین تاقیکاری توێژەران بۆیان دەرکەوت کە سترێسێک لە 20 خولەک زیاتر بخایەنێت زیان بە خانەکانی مێشک دەگەیێنێت و ئەو کەسانەی سترێس ئەزموون دەکەن، 6 بەرابەری کەسانی دیکە هۆرمۆنی کۆرتیزۆڵ بەرهەم دێنن.
سترێس کاریگەری لەسەر پێکهاتنی خانە نوێیەکان نییە بەڵام دەتوانێ لەسەر زیندوومانەوەی ئەم خانانە شوێندانەر بێت و کەوابوو سترێس خانەکانی مێشک دەکوژێت و کەمکردنەوەی ئەم کاریگەرییە هیچ کارێک ناتوانی ئەنجام بدەیت. سترێس هەروەها بۆکارە بۆ بچووک بوونەوەی هەندێک لە بەشەکانی مێشک کە رۆڵ دەگێڕن لە رێکخستنی هەستەکان، میتابۆلیزم و بیرگەدا.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved