17/7/2021 10:59 AM

کاریگەریی قاوە لەسەر خەو

کارناسان باس لەوە دەکەن بۆ ئەوەی شەوێکی باشتان هەبێ لە نیمەڕۆ بە دواوە ئیتر قاوە مەخۆنەوە. ئەگەرچی زۆر کەس ناتوانن واز لە خواردنەوی قاوەی ئێواران و شەوان بەڵام دەبێ بزانن کە ئەم خووە زیان بە پرۆسەی خەو دەگەیەنێت.
ئەگەر دەتانهەوێ سیستمی خەوەکەتان رێک بخەن، نابێ لە نیمەڕۆ بەم لاوە قاوە بخۆنەوە و ئەگەرش خواردتانەوە دەبێ قاوە بێ کافەئین بەکار بێنن. ئەم بابەتە بەتایبەت کاتێک گرنگیی دەبێت لە تەمەنتان لە سەرەوەی ٣٥ سال بێت، چونکە بە هەڵکشانی تەمەن خێرایی میتابولیزمی جەستە کەم دەبێتەوە، هەر بۆیە ئەگەر بە گەنجێتی خواردنەوەی قاوە هیچ کاریگەرییەکی لەسەر خەوەکەمان نەبوو، ئێستا بەدڵنیاییەوە کاریگەری دەبێت.
کارناسان دەڵێن دەبێ کاتژمێرێک بەر لە خەو سەرجەم کەرەستە ئەلەکترۆنییەکان، هەر لە مۆبایلەوە تا لاپ تۆپ و تەلەفیزیۆن بکوژێننەوە و ژوورەکەتان تاریک بکەن. لەو رووەوە کە گەیشتن بە ئارامی گەرەنتییە بۆ بوونی خەوێکی باش لە شەودا، واباشە بەر لە خەوتن حەمامێک بکەن بە ئاوی گەرم یان هەندێک کتێب بخوێننەوە. قاوە ئەگەر بە رادەیەکی کەم و هاوسەنگ بەکار بێت سوودی تەندروستی هەیە ئەگینا رێگە خۆش دەکات بۆ سترێس، نەخۆشییەکانی سیستمی هەرس، بەرزبوونەوەی فشاری خوێن و ماندوویەتی.

 

سەرچاوە: dailymail

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved