17/7/2021 11:03 AM

ئەم خۆراکانە تەمەنی مرۆڤ کورت دەکەنەوە

ئێمە بەردەوام مەوادە خۆراکیەکان بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی خۆمان بەکار دێنین بەڵام هەندێک جار هەر ئەو خۆراکانەی لامان وایە کاریگەریی ئەرێنیان لەسەر تەندروستیی گشتیی جەستە هەیە، دەرئەنجامی پێچەوانەیان لێدەکەوێتەوە. لەدرێژەدا بەشێک لەو خۆراکانەی تەمەنی مرۆڤ کورت دەکەنەوە واتە هەڕەشەن لەسەر تەندروستیمان، دەخەینە روو.
پرۆتینی زیادی: بەپێی توێژینەوەکان ئەو کەسانەی تەمەنیان 45 ساڵ بەرەو سەرەوەیە و پرۆتینێکی زۆر بەکار دێنن، بە ئەندازەی کەسانی جگەرەکێش تەندروستیان دەکەوێتەوە مەترسییەوە. پرۆتینی زیادی رێگە بۆ شەکرە و شێرپەنجە خۆش دەکات.
کۆلا: بێگومان سەبارەت بە زیانەکانی کۆلا زۆرتان خوێندووتەوە. کۆلا تەمەنی مرۆڤ کەم دەکاتەوە و ئەم بابەتە لەلایەن توێژینەوە زانستیەکانەوە سەلمێندراوە. شەکرە و فشاری خوێن دەرئەنجامی خواردنەوەی بەردەوامی کۆلان.
ئەو خۆراکانەی کاربۆهیدراتەکەیان کەمە: توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن ئەو کاربۆهیدراتانەی 50 بۆ 55٪ کالۆریان هەیە بەبەراورد لەگەڵ ئەو مەوادەی کاربۆهیدراتەکەیان کەمترە سوودی زیاتری هەیە. ئەم مەوادە زیان بە تەندروستیی دەگەیەنن و تەمەنی مرۆڤ کەم دەکەنەوە.
وازهێنان لە چەوری: ئەو کەانەی زیاتر روو لە پرۆتین و چەوریی گیایی(زەیتی زەیتوون و ...) و کاربۆهیدرات دەکەن، بەگشتی تەمەنیان درێژتر دەبێت، بەڵام ئەو کەسانەی بەگشتی واز لە خواردنی چەوری دەهێنن خێراتر رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.
نەخواردنەوەی قاوە: توێژەرانی کۆریای باکوور و هاروارد تاقیکاریەکیان لەسەر 3.8 ملیۆن ئەنجام دا و دەرکەوت خواردنەوەی قاوە بە بێ سەرنجدان بە تەمەن، کێش و جگەرەکێشان دەتوانێ کاریگەریی ئەرێنی لەسەر تەمەن هەبێت.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved