17/7/2021 11:20 PM

دوابه‌رهه‌می مامۆستا مه‌حه‌مه‌د ته‌ها بڵاوكرایه‌وه‌

له‌ لێدوانێكدا نووسه‌ر رایگه‌یاندووه‌: كتێبی سایكۆڵۆجیای ڕێنمایی، له‌ ساڵی 2020 ته‌واوم كردبوو، به‌ زمانی عه‌ره‌بیيه‌و ناردم بۆ دارحیوار له‌ سوریا، ئه‌وانیش دوای چاپكردن له‌م ماوه‌یه‌ ناردوویانه‌ بۆ پێشانگای كتێب له‌ قاهیره‌و له‌گه‌ڵ سه‌دان كتێبی تر نمایشكراوه.

راشیگه‌یاندووه‌: ئه‌و كتێبه‌ هێشتا نه‌گه‌یشتووته‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق، ته‌نها له‌رێگای كه‌سێكه‌وه‌ دوو دانه‌ی بۆ ره‌وانه‌ كردووم.

نووسه‌ر خاوه‌نی پانزه‌ كتێبی خۆیه‌تی له‌باره‌ی فه‌لسه‌فه‌، ده‌روونناسی، لێكۆڵینه‌وه‌، هه‌روه‌ها سه‌رده‌مانێك له‌ رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بابه‌تی جۆراوجۆری نووسيوه.


خاك - پوكمیدیا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved