وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی قۆناغی 12 ی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه ده‌ركرد. وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی گشتییه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی ده‌ركردووه‌و به‌وپێیه‌ش هیچ به‌رپرسێك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆی نییه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌ردانی هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه بكات، به‌ڵكو ته‌نها سه‌رپه‌رشتیارانی په‌روه‌رده‌یی بۆیان هه‌یه سه‌ردانی ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه بكه‌ن. هه‌ر له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌دا ئاماژه به‌وه دراوه، سه‌رپه‌رشتیاران و به‌ڕێوه‌به‌ران و مامۆستایانی چاو‌دێر بۆیان نییه مۆبایل ببه‌نه ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌وه‌و رێگه‌ش به‌هیچ جۆره میدیایه‌ك نادرێت رووماڵی میدیایی له‌ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌دا ئه‌نجامبده‌ن، ته‌نها ده‌توانن لێدوان له به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه وه‌ربگرن، ئه‌ویش له ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌كان. خاك - وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure