18/7/2021 06:11 PM

خواردنی لەڕادەبەدەری چا هۆکارە بۆ کەم‌ئاویی جەستە

چا وەکوو هەموو خواردنەوە و شلەمەنییەکی دیکە میزهێنەرە، بەڵام میزکردنی لەڕادەبەدەر نیشانەیەکی باش نییە. ئەگەر بۆ رۆیشتن بۆ توالێت نیوەشەو لە خەو هەڵدەستن و یان ئەگەر میزکردنی زۆر، ئارامیی ئێوەی لەماوەی رۆژدا زەوت کردووە، کاتی ئەو هاتووە کە سەبارەت بە جۆری خوارنەوەی چا بەخۆتاندا بێنەوە.
بەڵام چۆناوچۆن چا سەرەڕای ئەوەی جۆرێک شلەمەنییە بەڵام هۆکارە بۆ کەمبوونی ئاوی جەستە؟ لەو رووەوە کە میزهێنەرە و بەم جۆرە ئاوی جەستە کەم دەبێتەوە و ئەگەر ئەم کەمبوونە قەرەبوو نەکرێتەوە جەستە تووشی کەم‌ئاوی دەبێت. ئەو کافەئینەی لە چادا هەیە سووڕی خوێن لە گورچیلەدا زیاد دەکات و لە ئەنجامدا پەیامێک رەوانەی گورچیلەکان دەکرێت بۆ ئەوەی ئاوێکی زیاتر لە گورچیلەکان بڕواتە دەرەوە.
هەڵبەت ئەم بابەتە پەیوەندی بەو چایەوە هەیە کە ئێوە دەیخۆنەوە. چای رەش بە گشتی کافەئینی زیاترە و لەسەر رێژەی ئاوی جەستە شوێن دادەنێت بەڵام ئەو چایانەی دیکە، بۆ نموونە چای سەوز، بەهۆی ئەوەی رێژەی کافەئینەکەیان لە ئاستێکی کەمدایە، کەمتر تووشی حاڵەتی کەم‌ئاوی جەستە دەبن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved