18/7/2021 06:13 PM

رێکارەکانی بەرگیری کردن لە «بەپەلە نان خواردن» چین؟

بەپەلە نان خواردن خوویەکی زیانبەخشە و کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستی هەیە. بۆ نموونە کاتێک بەپەلە نان دەخۆیت سیستمی هەرس ناتوانێ بەباشی خۆراکەکان هەرس بکات و هەروەها پەیامی تێربوون درەنگتر بە مێشک دەگات و سەرجەمی ئەمانە هۆکارن بۆ زێدەڕۆیی کردن لە خواردندا. ئەم دوو حاڵەتەش رێگە خۆش دەکەن بۆ چەندین جۆر نەخۆشیی مەترسیدار. لەدرێژەدا چەند رێکار دەخەینە روو بۆ ئەوەی تووشی بەپەلە نان خواردن نەبن.

*لە شوێنیکی ئارامدا نانەکەتان بخۆن. لەکاتی ئۆتۆمبێل لێخوڕین، سەیرکردنی تەلەفیزیۆن و کارکردن بە مۆبایلدا هیچ خۆراکێک مەخۆن.
*ئەو خواردنانە بخۆن کە ریشاڵیان زۆرە و کاتێکی زیاتریان پێویستە بۆ جاوین، بۆ نموونە سەوزە و میوە.
*لە بەینی خواردندا جاروبار بوەستن و پشوویەک بدەن.
*ئەگەر لەگەڵ کەسێک نان دەخۆن هەوڵ بدەن لەکاتی خواردندا گفتوگۆ بکەن.
*دەفر و قاپی بچووک بەکار بێنن بۆ ئەوەی کەمتر بخۆن.
*ئەگەر تێگەیشتن بەپەلە نان دەخۆن کێشە نییە، بوەستن و پاش ئەوەی ئارام بوونەوە درێژە بە خواردنەکەتان بدەن.
*هەوڵ بدەن ئەم کارە بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن، بەم جۆرە زیاتر هان دەدرێن کە هێدی‌تر نان بخۆن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved