18/7/2021 06:18 PM

چەند خاڵی گرنگ بۆ لەناوبردنی سترێس

هەموومان لە ژیاندا تووشی سترێس دەبین و هەر کەسێک بە شێوەیەک هەوڵ دەدات دەرباز بێت لەم حاڵەتە، بە واتایەکی دیکە کەمکردنەوەی ئەم سترێسە بە باشترین شێوە ئەنجام بدات. بەدڵنیاییەوە ناکرێ هەمیشە رێکارەکان لەبەرچاو بگرین و باشترین رێکار ئەوەیە کە لە ماوەیەکی کورتدا ئەنجام بدرێت. خاڵی گرنگ ئەوەیە کە دەکرێ بە ئەنجامدانی هەندێک جووڵەی تایبەت لە ئەندامەکانی جەستەدا ئەم فشار و سترێسە کۆنتڕۆڵ بکەین.
هەندێک لە ئەندامەکانی جەستە هەن کە بەگشتی شوێنی کۆبوونەوەی سترێس و فشارە جەستەییەکانن و ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ سترێسی زەینی. کاتێک ئەم شوێنانە مەساج بکرێن ئەو زەختە ئازاد دەبێت و مرۆڤ بە ئارامییەکی رێژەیی دەگات.
بۆ نموونە پشتی سەر زەختێکی یەکجار زۆری لەسەرە. هەر بۆیە ئەگەر لەسەر کورسییەک دانیشن و بە ئارامی ئەم بەشە مەساج بکەن و بیشێلن و بە ماوەی 20 چرکە ئەم کارە ئەنجام بدەن، زەختی ئەم شوێنە کەم دەبێتەوە و بەرگیری لە سترێس دەکات.
پشت گوێ، سنگ، سک، باسک، بەری دەست و بن قاچ بەشێکی دیکە لەو شوێنانەن کە ئەگەر بە ئارامی مەساجی بکەن دەتوانن دەرباز بن لە حاڵەتی سترێس و بە ئارامی بگەن.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved