جه‌ین هانه‌ر كه زانایه‌كی ناوداره، له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئاكامه‌كانی ده‌موچاو به‌تایبه‌تی لێو، پێیوایه چه‌ند خاڵێك له‌باره‌ی كه‌سایه‌تیت ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر شێوه‌ی لێو، هه‌روه‌ها كتێبێك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڵاوده‌كاته‌وه به‌ناوی (دویسدۆم ئۆف یۆر فه‌یس) (جه‌ین هانه‌ر) له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له‌ڕێگای خوێندنه‌وه‌ی شێوه‌ی لێوی مامناوه‌ندی، ئه‌وه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه كه‌سانێكن هاوسه‌نگی ده‌پارێزن له په‌یوه‌ندییه‌كاندا، هه‌روه‌ها كه‌سانی له‌سه‌رخۆن و گرنگی به ئاژاوه ناده‌ن، كه‌سانێكن له‌سه‌ر پێی خۆیان وه‌ستاون و چاویان له‌ده‌ستی كه‌س نیه. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ئه‌و كه‌سانه‌ی شێوه‌ی لێوه‌كانیان ده‌گۆڕن له‌ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییه‌وه، به‌وه‌ش گۆڕانكاری دروستده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه، هه‌روه‌ها شێوازی ژیان و به‌ختی له دوارۆژدا ده‌گۆڕێت، بۆیه پێیوایه كه ده‌ستكاری شێوه‌ی راسته‌قینه‌ی لێوه‌كانت نه‌كه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا بگه‌یت به خواست و ئامانجه‌كانت. له كۆتاییدا ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌وانه‌ی لێوی سه‌ره‌وه‌یان له خواره‌وه ئه‌ستورتره، حه‌ز به ئاژاوه ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی لێوی خواره‌وه‌یان ئه‌ستورتره حه‌زده‌كه‌ن نازیان هه‌ڵبگیرێت و حه‌ز به خۆشی له ژیاندا ده‌كه‌ن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure