19/7/2021 05:04 PM

هۆکارەکانی زێدەرۆیی کردن لە خواردنی خوێدا

خواردنە سوێرەکان بەگشتی لاینگریان زۆرە و کەم کەس دەتوانێ واز لە خواردنی جبز یان پەتاتەی سوورکراوە بێنێت. ئەگەرچی پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام خەڵک هان دەدەن بۆ ئەوەی خواردنی خوێ کەم بکەنەوە بەڵام خواردنی ئەم مادە خۆراکییە ئێستاش لە ئاستێکی بەرز دایە. ئەم زێدەرۆیانە بۆ بەکارهێنانی خوێ چەندین هۆکاری هەیە کە لەدرێژەدا ئاماژەیان پێدەکەین.

سترێس یەکێک لە هۆکارەکانی زێدەڕۆیی کردن لە خوارنی خوێدا. بەپێی توێژینەوەکان پەیوەندییەکی تایبەت لەنێوان سترێسی بەردەوام، خواردنی خوێ و قەبارەی جەستەدا هەیە.
کەم‌خەویش دەتوانێ هۆکار بێت بۆ خواردنی لەڕادەبەدەری خوێ. ئەو کەسانەی خەوەکەیان ئاڵۆزە ناتوانن واز لە خۆراکە ناتەندروستەکان بهێنن.
خواردنی خۆراکی سوێر دەتوانێ دەرئەنجامی بێ‌تاقەتی بێ کە ئەویش هۆکارەکەی سترێسە و لەڕاستیدا ئەم ئاڵۆزییە دەگەڕێتەوە سەر هەڵسوکەوتە عاتفییەکان.
لە پێکهاتەی عارەقەدا خوێی تێدایە و ئەو کەسانی زۆر عارەقە دەکەنەوە، ئاستی سودیۆمی جەستەیان کەمە. ئەم بابەتە حەزی کەسەکان بۆ خواردنی خوێ کە سەرچاوەی سەرەکی سودیۆمە زیاد دەکات.
کۆنیشانەی پێش سووڕی مانگانە لە ماوەی ژیانی خانماندا ئاڵوگۆڕی بنەڕەتی دروست دەکات و بەگشتی لە کاتی سووڕی مانگانەدا ئەم بابەتە خستتر دەبێتەوە. ئیشتیای خواردنی سوێر یەکێک لە نیشانە باوەکانی ئەم کۆنیشانەیەیە.

 

سەرچاوە: healthline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved