19/7/2021 05:05 PM

باشترین کات بۆ خەوی شەوانە

خەوتن بە ئەندازەی خواردن و هەناسەدان گرنگە و کەمبوونی خەو جگە لەوەی خەواڵووت دەکات هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی چالاکییە گرنگەکانی جەستە. کەمبوونی خەو رێگە بۆ سترێس، خەمۆکی و فشاری خوێن خۆش دەکات. جگە لەمانە کواڵیتی خەو گرنگییەکی یەکجار زۆری هەیە.
زۆرینەی گەورەساڵان پێویستیان بە 6 بۆ 8 کاتژمێر خەوی شەوانە هەیە. هەستان لە سەرەتاکانی بەیانیدا و بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ تیشکی خۆر هۆکارە بۆ رەوانە کردنی پەیامێک بۆ مێشک و جووڵاندنی سیستمی میتابۆلیزم. هەروەها بەرکەوتن لەگەڵ تیشکی خۆر ئاستی هۆرمۆنی مێلاتۆنین زیاد دەکات و ئەمەش وادەکات شەوانە بە ئاسوودەیی بخەون.
بۆ نموونە ئەگەر دەبێ بەیانی کاتژمێر 7 لە خەو هەستن، دەبێ 11ـی شەو بخەون. ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە قووڵترین بەشی خەو کە ئاستی کواڵیتییەکەی زۆر بەرزە لە ماوەی کاتژمێر 2 بۆ 4 پاش نیوەشەودا روو دەدات. ئەگەر بەم شێوەیە نەخەون لەماوەی کاتژمێر 1 بۆ 3ـی نیوەڕۆدا خەو داتاندەگرێت و بێ‌تاقەت و بێ‌هێز دەبن. هەڵبەت دەبێ ئەوەش بزانن لە کاتژمێری بایۆلۆجیکی هەر مرۆڤێک جیاوازە و ئەم ژمارانەی باس کران لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕدرێت بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە نابێ کاتی خەوتن لەم ژمارانە زۆر دوور بکەوێتەوە. دەگوترێ باشترین کات بۆ خەوی شەوانە لە کاتژمێر 10ـوەیە بۆ 2ـی پاش نیوەشەو.

 

سەرچاوە: sleep

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved