19/7/2021 05:06 PM

دەرکەوتنی نەخۆشییەکی گوماناوی لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە نەمسا

وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا رۆژی شەممە رایگەیاند: «بە هەماهەنگی هاوکارانی خۆی لە حکومەتی ئەمریکا، خەریکی توێژینەوە لەسەر ئەو راپۆرتانەین کە باس لە سەرهەڵدانی نەخۆشییەکی گوماناوی دەکەن لەناو کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڤیەنا».
قوربانیانی کۆنیشانەی هاوانا لە باس لە دەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانەی فیزیکی دکەن لە خۆیاندا، بۆ نموونە سەرگێژبوونی لەنەکاو، رشانەوە، سەرئێشە و هەست بە زەخت کردن لە سەردا و هەندێک جار بیستنی دەنگێک کە سەرچاوەکەی نایارە. دەگوترێ ئەم نیشانانە بە جووڵەی جەستە یان لەناو دەچن یان دەست پێدەکەن.
لەو رووەوە کە ئەم نەخۆشیە لە کۆتاییەکانی 2016 لە کووبا دەستی پێکرد، چاودێرانی فیدڕاڵی ئەمریکا هێشتاش لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بزانن چ شتێک یان چ کەسێک هۆکاری ئەم نەخۆشییە گوماناویەیە. هەندێک حاڵەتی ئەم نەخۆشییە لە روسیا، چین و چەند شوێنی دیکەی جیهانیشدا تۆمار کراوە، کۆمیتەی مەجلیسی پیرانی ئەمریکا لە مانگی 4ـی ئەمساڵدا رایگەیاند ژمارەی حاڵەتە گوماناوییەکانی ئەم نەخۆشیە زیادی کردووە. لە مانگی 4ـدا، CNN باسی روودانی دوو رووداوی جیاوازی کرد کە لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا و لە نزیک کۆشکی سپی رووی دا و هەندێک کاریگەریی نەرێنی لەسەر کارمەندانی ئەنجومەنی ئاسایش هەبوو.
هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوی ئەم راپۆرتانە پەسەند نەکراوە بەڵام رکخستنی ئەم راپۆرتانە خۆی لە خۆیدا دەرخەری ئەوەیە کە نیگەرانییەکانی پێنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا) لەم بارەیە یەکجار زۆر بووە و هەر بۆیە بەردەوام خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری زیاترن.

 

سەرچاوە: CNN

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved