20/7/2021 03:51 PM

ئەو کەسانەی سیر خۆرن ئەم بابەتە بخوێننەوە

سیر یەکێک لەو خۆراکانەیە کە هەر لە کۆنەوە جگە لە خواردن بە مەبەستی چارەسەر و دەرمانیش بەکار هاتووە. سەبارەت بە سوودەکانی ئەم خۆراکە بەتامە زۆر نووسراوە و زۆر گوتراوە بەڵام لە تەنیشت ئەم سوودە سەرسوڕهێنەرانەوە کۆمەڵێک زیانیشی هەیە کە لە ئەگەری زێدەڕۆیی کردن لە خواردنەکەیدا لەوانەیە رووبەڕووی کێشەی تەندروستیمان بکەنەوە. لەدرێژەدا بە کورتی ئاماژە بە هەندێک لە زیانەکانی سیر دەکەین.

*یەکێک لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی سیر دابەزاندنی فشاری خوێنە و ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ هاوسەنگ کردنی کۆلستڕۆڵی بەسوود لە خوێندا. بەڵام تەندروستی گشتیی جەستە، نەخۆشییەکان و ئەو دەرمانانەی کەسەکان بەکاری دێنن وا هەڵدەگرێت خواردنی سیر هەستیارییەکی پزیشکی لەگەڵدا بێت. دابەزینی فشاری خوێن هەندێک جار کێشەی گەورەی لێدەکەوێتەوە.
*لەدوای خواردنی سیر کەسەکان تا رادەیەک هەست بە کزانەوەی گەدەیان دەکەن، کەوابوو ئەو کەسانەی گەدەیان کێشەی هەیە، بە خواردنی سیر جگە لە گەدە لەوانەیە دڵیشیان تووشی کێشە بێت.
*ئەگەر لەکاتی دووگیانیدا سیر بخۆیت بەدڵنیاییەوە سوودی دەبێت بەڵام زۆر خواردنی سیر لەکاتی دووگیانیدا کێشەی جدی بۆ کۆرپەلە دروست دەکات و تەنانەت ئەگەر هەیە لە بار بچێت.
*ئەو دایکانەی شیر بە مناڵ ئەدەن نابێ زۆر سیر بخۆن چونکە تامی شیرەکەیان دەگۆڕێت و کۆرپەکەیان حەزی لەخواردنی نابێت.
*زێدەڕۆیی لە خواردنی سیردا هۆکارە بۆ سەرگێژبوون، ئالەرژی(هەستەوەری) و لە هەندێک حاڵەتدا خوێنبەربوون.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved