20/7/2021 03:53 PM

بۆ خواردنە ناتەندروستەکان لاینگریان زۆرە؟

خواردنە ناتەندروستەکان بەتامن چونکە شەکرێکی زۆریان تێدایە. رەنگە زیادکراوەکانیش تامێکی خۆشیان هەیە. شەکر کۆمەڵێک کریستاڵی وردی هەیە کە تامێکی خۆش ئەدات بە خواردنەکان. خۆراکە سوورکراوەکانیش بەدڵنیاییەوە لە خۆراکە بێ‌خوێ و ناچەورەکان بەتامترن و کەوابوو سەرنجی ئێمە بۆ لای خۆیان رادەکێشن.
بابەتێکی دیکەش رواڵەتی ئەم خۆراکانەیە. بەگشتی رواڵەتی فاست فوود و پیتزاکان کارێکی زیاتری لەسەر ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی سەرنجی مشترییەکان بۆ لای خۆیان رابکشێن. دواتر لەو رووەوە کە لە ماوەی رۆژدا کەمتر دەستمان بە خواردنی ماڵەوە رادەگات بەناچاری روو لەم چەشنە خۆراکانە دەکەین کە لەبەر دەستن. نرخی ئەم خۆراکانە بەنیسبەت خۆراکەکانی ماڵەوە هەرزانترە و ئەمەش هۆکارێکی گرنگە بۆ بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری فاست فوود و شتی لەم چەشنە.
ئەو چەند هۆکارەی لەسەرەوە بە کورتی باسمان کردن بەشێک لەو بابەتانەن کە مرۆڤ بەخێرایی خوویان پێوە دەگرێت و دواتر وازهێنان لەم خووانە زۆر ئەستەمە. بە کورتی کاتێک پێویستییەکانی مرۆڤ بەخێرایی دابین بکرێن، بابەت و پرسەکانی بە ئاسانی چارەسەر بکرێن و هاوکات تێچوویەکی ئەوتۆشی نەبێت زۆر ئاساییە کە خوو بەم شێوەی ژیانەوە بگرێت.
لە کۆتاییدا دەبێ ئەوە بزانین کە ئەگەرچی کالۆری ئەم خواردنانە لە ئاستێکی بەرزدایە بەڵام ئاستی ڤیتامین، مەوادی کانگەیی و ریشاڵیان زۆر نزمە و کەوابوو دەبێ تا ئەو جێگایەی بۆمان دەگونجێ خۆمان لە خواردنی ئەم خۆراکانە بپارێزین.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved