23/7/2021 01:56 PM

سزادانی مناڵێکی چینی لەلایەن دایک و باوکییەوە

دایک و باوکی بێ‌بەزەیی کچێکی تەمەن 13 ساڵی چینی بۆ سزادانی مناڵەکەیان ئەویان لە دورگەیەکی چۆڵ جێهێشت بۆ ئەوەی تەمێ بێت و پێی بسەلمێنن کە ژیان دژواریی تایبەت بە خۆی هەیە. هەموومان لە سەردەمی مناڵیدا هار و هاجیمان کردووە؛ هەر لە شکاندنی جامی پەنجەرەوە هەتا شکاندنی سەری مناڵی جیرانەکەمان. لە لایەکی دیکەوە دایک و باوکمان هەندێک رێگەیان بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەم رەفتارانەی ئێمە هەبوو بەڵام بەگشتی لەسەر ئەو بڕوایە بوون کە «مناڵە ئیتر!». بەڵام هەندێک لە دایک و باوکان بەم قسەیە رازی نابن و شێوازی زۆر توندوتیژانە بۆ سزادانی مناڵ هەڵدەبژێرن.
ئەوە رێک هەمان شتە کە بەسەر کچێکی تەمەن 13 ساڵانی چینی هاتووە. لە رووداوێکی دڵتەزێندا، دایک و باوکی ئەم کچۆڵە چینییە کە بەهۆی نەخوێندن و وازهێنان لە قوتابخانەوە لێی وەڕەز ببوون، بۆ نیشاندانی تووڕەبوونی خۆیان لە کچەکەیان و یارمەتی نەدانی دایک و باوکی لە کارەکانی ماڵەوەدا بڕیاریان دا کچەکەیان ببەن بۆ دورگەیەکی چۆڵ.
بە گوتەی سەرچاوەکان، ئەم کچە چارەڕەشە پاش دوو رۆژ ژیانی پڕ لە سەختی و ترس لەم دورگەیەدا لە لایەن چەند راوچی ماسییەوە دەدۆزرێتەوە و ئەوانیش رادەستی پۆلیسی دەکەن. دەگوترێ لەم دوو رۆژەدا تەنها خۆراکی ئەم کچە ئاو و بیسکت بووە.
پۆلیس ئەم کچە چارەڕەشە رادەستی دایک و باوکی دەکاتەوە بەڵام ئەم دایک و باوکە حەزیان لە وەرگرتنی دووبارەی مناڵەکەیان نەبووە و گوتوویانە هەڵبەت ئەم دوو سێ رۆژە دەبێتە وانەیەکی گەورە بۆ مناڵەکەیان.

 

سەرچاوە: timesnownews

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved