23/7/2021 02:06 PM

ئاوی گەرم بەسوودترە یان ئاوی سارد؟

لەم توێژینەوانەی دواییدا سەبارەت بەوەی کە دەبێ هەموو رۆژێک ٨ پەرداخ ئاو بخۆینەوە باس لەوە کراوە کە ئەم ئاوە واباشە گەرم بێت و واز لە بەکارهێنانی لەڕادەبەدەری ئاوی سارد بهێنن. لەدرێژەدا لەگەڵ چەند خاڵی گرنگ سەبارەت بەم بابەتە ئاشنا دەبین.

*ئەگەر قوڕگ تووشی ئێش و وشکی بێت، خواردنەوەی ئاوی گەرم دەتوانێ بەشێوەی کاتی ئەم ئێشە کەم بکاتەوە و ئاوسانی ئەم بەشە کەم بکاتەوە.
*ئاو بەگشتی بۆ ورووژان بەسوودە و بە خواردنەوەی ئاو دەتوانێ ماسولکەکانی سک شل بکاتەوە.
*ئاوی گەرم لە دەزگای هەرسدا دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی چالاکیی قولون و جەستە بۆ وەرگرتنی خۆراک لە ماوەی رۆژدا رێک دەخات.
*خواردنەوەی ئاوی گەرم بە رادەیەکی گونجاو ئیشتیاتان دەکاتەوە و بە تێپەڕینی کات لە ماوەی رۆژدا دەبێتە هۆی ئەوەی هەست بە تێری بکەن.
*ئاوی سارد رەوتی هەرسی خۆراک کەم دەکاتەوە و بەرگیری لە وەرگرتنی مادە خۆراکیە بەسوودەکان دەکات.
*بە خواردنەوەی ئاوی سارد زیاتر هەست بە ماندوویەتی و بێ‌تاقەتی دەکەن.
*کاتێک جەستە دەکەوێتەوە بەر ئاوی سارد دەمارەکان گرمییەکەیان لەدەست دەدەن و بەم جۆرە ئاراستەی هاتوچۆی مەوادی خۆراکی لە دەمارە خوێنییەکاندا ئەستەم دەبێتەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved