23/7/2021 02:08 PM

چەند رێکار بۆ تەندروستیی سییەکان

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە ئاگاداریی خەڵک لە بابەتەکان کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستیی سی هەیە. زۆرینەی شارەکان هەندێک رێکاری گرنگیان سەبارەت بە پاککردنەوەی سی ئاراستەی خەڵک دەکەن. هەڵبەت هیچ رێگەیەکی خێرا بۆ پاککردنەوەی سی بوونی نییە. دەبێ ئاگاداری لە خووەکان و لایف ستایلی خۆتان بکەین.
وازهێنان لە جگەرە و سیستمی خۆراک دوو حاڵەتی گرنگن لە خووانەی کە بۆ ئەوەی سییەکانتان تەندروست بن دەبێ لەبەر چاوی بگرن. ئەگەر نەخۆشییەکی درێژخایەنی سیتان هەیە. دەبێ ئەو خۆراکانە بخۆن لە دەوڵەمەندن بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت.
مەوەستن و دەست بکەن بە وەرزش کردن. دەبێ کارێک بکەن کە جەستەتان چاک بێت و سییەکانتان ئیش بکات. ئەگەر نەخۆشییەکی تایبەتتان هەیە، بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن. بۆ نموونە کەسێک کە تووشبووی نەخۆشیی ئاسمە دەبێ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ پزیشک وەرزش بکات.
ئاسم نەخۆشییەکە کە هێشتاش هۆکارێکی دیاریکراوی نییە بەڵام ئەوەی وا روون و ئاشکرایە ئەوەیە کە ناپاکبوونی هەوا و ئەو تۆزەی لە هەودا هەیە ئەم نەخۆشییە سەختتر دەکات. ئەوم ناپاکییە دەڕواتە ناو خوێنی کەسەکەوە و کەوابوو زۆر گرنگە هەموو رۆژێک تەپ و تۆزی ناو ماڵ پاک بکەنەوە. هەروەها خۆتان لە بۆنی دەسکرد بپارێزن و بەرهەمە سروشتییەکان بەکار بێنن.

 

سەرچاوە: premierhealth

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved