د.داهات حه‌وێزی پزیشكی پسپۆری هه‌ناوی و دڵ و شه‌كره بابه‌تێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ریی بۆ چه‌وری خوێن و تێیدا چه‌ندین زانیاری گرنگی روونكردوه‌ته‌وه. ئه‌و پزیشكه چه‌ند خاڵێكی دیاریكردووه وه‌كو چاره‌سه‌ری چه‌وری خوێن، ئه‌وانیش: *یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری خوێن، بریتییه له خواردنێكی ته‌ندروست و كه‌مچه‌وری. خواردن په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێنه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك خواردنی ته‌ندروست هێنده‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمان سوودی ده‌بێت. *گرنگیدانی تایبه‌ت به سه‌وزه (وه‌كو خه‌یارو كاهوو و كه‌له‌رم و گێزه‌ر) و میوه‌كان به‌تایبه‌تی (سێ‌و و هه‌رمێ و مزره‌مه‌نییه‌كانی وه‌كو پرته‌قال و لیمۆ) و دانه‌وێڵه‌كانی وه‌كو (نۆك و بازیلاو پاقله‌مه‌نییه‌كان) زۆر به‌سووده بۆ هێنانه خواره‌وه‌ی ئاستی چه‌وری خوێن، هه‌روه‌ها خواردنی چه‌ره‌ساتی وه‌كو (گازۆ و فستق و عه‌لی باباو گوێز) زۆر به‌سووده (به‌ڵام گوڵه‌به‌ڕۆژه چه‌وری خوێن زیادده‌كات). *بۆ نانی به‌یانیان وا باشه دووربكه‌ویته‌وه له خواردنی سه‌رتوێژی ماست و قه‌یماغ و كه‌ره‌و په‌نیری زۆر چه‌ور. *واباشه نه‌خۆشه‌كه زۆربه‌ی خواردنه‌كانی كوڵاو بێت و دووربكه‌وێته‌وه له خواردنه‌ی سوره‌كراو و له‌فه‌و پیتزا. *بۆ گۆشتیش پێویسته زیاتر گۆشتی ماسی و مریشك بخورێت. *بۆ دابه‌زاندنی ئاستی چه‌وری خوێن واباشه وه‌رزشێكی ڕێكوپێكی به‌رده‌وام بكرێت. هه‌فته‌ی سێ ڕۆژ، ڕۆژی یه‌ك سه‌عات وه‌رزشێكی مامناوه‌ند-قورس بكات. *ده‌رمانی دابه‌زاندنی چه‌وری خوێن كاتێك به‌كاردێت كه كه‌سه‌كه ئاستی چه‌وری خوێنی زۆر به‌رزبێت یاخود نه‌خۆشی دڵ یان شه‌كره‌ی له‌گه‌ڵدا بوو، یان دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له پارێزی خواردن و وه‌رزشكردن ئاستی چه‌ورییه‌كه هه‌ر دانه‌به‌زی. پێویسته له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كه‌ش، نه‌خۆشه‌كه له‌سه‌ر پارێزی خۆی هه‌ر به‌رده‌وامبێت. *له حاڵه‌تی ده‌گمه‌نی به‌رزبوونه‌وه‌ی چه‌وری سیانی، ئه‌گه‌ر به حه‌ب چه‌ورییه‌كه دانه‌به‌زیێت نه‌خۆشه‌كه پێویستی به غه‌سلی خوێن ده‌بێت. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure