26/7/2021 11:21 PM

زانكۆی سلێمانی جارێكیتر دەبێتەوە یەكەمی هەرێم

بەپێی نوێترین ریزبەندی جیهانی وێبۆمێتریكس بۆ زانكۆكان كە بۆ شەش مانگی یەكەمی 2021 راگەیەنرا، بۆ جارێكیتر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بە یەكەم دەستنیشان كرایەوە، بە ریزبەندی (5) لە ئاستی عیراق ریزبەندی (3139) لە ئاستی جیهان، دەستنیشان كراوە.

لە ریزبەندی وێبۆمیتریكس بۆ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2020، زانكۆی سلێمانی لە ئاستی سەرجەم زانكۆكانی كوردستانی بە پلەی یەكەم دێت، لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراقیش لە پلەی پێنجەمدایە، ئەمە لەكاتێكدا لە ساڵی رابردوو لەسەر ئاستی زانكۆكانی عیراق لە پلەی شەشەمدا بوو، بەوەش پلەیەكی تر بەرزبووەتەوە.

ریزبەندی وێبۆمیتریكیس لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای توێژینەوەی زانستی كە سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیایە لەرێگەی تاقیگەی (Cybermetrics) كە تیمێكی پسپۆری توێژینەوەی (CSIC) بەرێوەيدەبەن و سالانەی هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆ جیهانییەكان دەكات، زانكۆی سلێمانی ساڵانە ریكۆردی نوێ و پلەی بەرزتر تۆماردەكات، ئەمساڵیش سەرەڕای بەردەوامی قەیرانی دارایی، بەڵام بە هەوڵ و ماندبوونی سەرۆك و ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی و بە پەرۆشی و دڵسۆزی مامۆستاو فەرمانبەرەكانی توانی باشترین ریكۆرد لە ئاستی زانكۆكانی تر تۆماربكات و لەسەر ئاستی تەواوی زانكۆ ئەهلی و حكومیيەكانی هەرێمی كوردستاندا بە پلەی یەكەم بێت لە ریزبەندی نیشتمانی و نێودەوڵەتیيەكانیشدا پێگەی بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved