سه‌باره‌ت به كه‌می ڤیتامین D له منداڵداو بڕی پێویستی و چاره‌سه‌ره‌كانی و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ڤیتامین D لێ ده‌ستده‌كه‌وێت، د.تیشك محه‌مه‌د سه‌لام پسپۆڕی نه‌خۆشی منداڵان چه‌ند پرسێك ڕوونده‌كاته‌وه. د.تیشك له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا كه‌می ڤیتامین D به‌گشتی له چ ته‌مه‌نێكی منداڵدا به‌ربڵاوه؟ ده‌ڵێت: له منداڵی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و به‌ره‌وخوار به‌هۆی وه‌رنه‌گرتنی بڕی پێویستی ئه‌م ڤیتامینه‌و نه‌چوونه‌به‌ر تیشكی خۆر ڕووده‌دات. هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا هه‌موو منداڵێكی ئه‌م ته‌مه‌نه پێویسته ڤیتامین D وه‌ربگرن وه‌كو چاره‌سه‌ر؟ ده‌ڵێت: ئه‌و منداڵانه‌ی كه ته‌نها شیری قوت‌و ئه‌خۆن بڕی پێویستی ڤیتامین D له شیره‌كه‌وه وه‌رئه‌گرن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شدرێنه‌به‌ر تیشكی خۆر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها شیری دایك بخۆن ئه‌وا پێویسته ڤیتامینه‌كه‌یان پێبدرێت یان به‌پێی پێویست خۆر لێیان بدات. له‌باره‌ی چۆنێتی منداڵ خستنه‌به‌ر خۆریش ڕوونیده‌كاته‌وه كه 10 تا 30 خوله‌ك ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر خۆردا دابنرێن نه‌ك له‌پشت په‌نجه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها له‌نێوان كاتژمێر 10:00ی به‌یانی تا 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ گونجاوترین كاته گه‌ر 3 جار له هه‌فته‌یه‌كدا بێت. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی گه‌ر به‌بێ جل بێت (ته‌نها دایبیه‌كه‌ی پێوه‌بێت) ڕه‌نگه 10 تا 15 خوله‌ك زیاتر پێویست نه‌كات، گه‌ر جلی له‌به‌ردابوو (سك و پشتی داپۆشرابوو) واته ته‌نها باڵ و ده‌ست و لاق و پێی به‌ده‌ره‌وه بوو ئه‌وا 20 تا 30 خوله‌كی پێویسته. د.تیشك له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا سه‌رچاوه‌ی تر هه‌یه بۆ ده‌ستكه‌وتنی ڤیتامین Dده‌ڵێت: به‌ڵێ، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌ن، ئه‌وانیش: سه‌رچاوه‌ی ئاژه‌ڵی وه‌كو ماسی، هێلكه، په‌نیر، ڕۆنی جگه‌ر....هتد، یان سه‌رچاوه‌ی ڕووه‌كی وه‌كو هه‌ندێك جۆری قارچك و ئه‌و كه‌ڕوانه‌ی له‌ژێر تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی UVB گه‌شه ده‌كه‌ن و بۆ خواردن گونجاون، هه‌روه‌ها گڵۆپی تایبه‌ت كه تیشكی UVB لێده‌رئه‌چێت و وه‌كو چاره‌سه‌ر به‌كاردێت (هه‌روه‌ك چۆن گڵۆپی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری زه‌ردوویی هه‌یه). خاك – ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure