سه‌باره‌ت به سووده‌كانی سه‌روپێ یاخود شله‌ی قاچی مریشك بۆ جومگه‌كان، د.هه‌ڤین كه‌مال پسپۆڕ له زانستی ئازار‌و به‌نج بابه‌تێكی پڕزانیاری بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئه‌و پزیشكه له بابه‌ته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به ئینگلیزی (bone broth) ی پێده‌وترێت، كه ماناكه‌ی به كوردی واته "شله‌ی ئێسك" كه بریتییه له كوڵانی له‌سه‌رخۆی ئێسك و به‌سته‌ره شانه‌كانی ئاژه‌ڵ، ئیتر ئایا ئه‌و ئێسكه ئێسكی مه‌ڕو مانگا بێت یاخود ئێسكی مریشك بێت، هه‌ندێكجار له وڵاتانی ده‌ره‌وه ئێسكی ماسیش به‌كاردێت. له‌باره‌ی سووده‌كانی شله‌ی ئێسك د.هه‌ڤین چه‌ند خاڵێكی دیاریكردووه كه بریتییه له: 1-به‌هایه‌كی خۆراكی به‌رزی هه‌یه به‌هۆی پێكهاته خۆراكییه‌كانیه‌وه، كه بریتین له ڤیتامینه‌كان، كانزاكانی وه‌كو: كالسیۆم، مه‌گنسیۆم، فۆسفۆڕ. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌سته‌ره شانانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێسكه‌كه‌دا ده‌كوڵێن ئه‌و مادده سروشتیانه‌ی كڕكڕاگه‌ی لێپێكدێت ده‌به‌خشن به له‌ش كه ئه‌ویش "كۆلاجینه" كه شیده‌بێته‌وه بۆ ترشه ئه‌مینییه‌كان كه به‌ردی بناغه‌ی دروستبوونی پرۆتینه‌كانن. هه‌روه‌ها به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئاسن، ڤیتامین ئه‌ی و كه‌ی، ترشه چه‌ورییه‌كان، سیلینیۆم، زینك و مه‌گنسیۆمیشی تێدایه. 2-ئه‌گه‌ری پاراستنی جومگه‌كانی هه‌یه: شله‌ی ئێسك سه‌رچاوه‌ی جیلاتینه كه تێكده‌شكێت بۆ كۆلاجین له له‌شدا. ئه‌میش گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه له جومگه‌كاندا. كركراگه‌ی جومگه‌كان به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانه‌وه تووشی داخوران ده‌بن و توێژینه‌وه‌كانی كراوه له تاقیگه‌كان و له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان سه‌لماندوویانه كه وه‌رگرتنی جیلاتین ئه‌گه‌ری پاراستنی جومگه‌كانی هه‌یه له فشار‌و ئه‌زیه‌تی زیاده. 3-كاریگه‌ری هه‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی داخوران: له ساڵی 2016 و به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له (nutrition journal) كاریگه‌ری كۆلاجین جۆری دوو(collagen type 2) ده‌رده‌خات له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی نیشانه‌ی داخورانی جومگه‌كانیان هه‌بووه. ئه‌و كۆلاجینه‌ی له به‌سته‌ره شانه‌كانی مریشك و ئاژه‌ڵدا هه‌یه له‌وجۆره كۆلاجینه‌یه. ئه‌مجۆره له كۆلاجین نیشانه‌كانی داخوران كه‌مده‌كاته‌وه وه‌كو: ئازار، ڕه‌قبوون، كه‌می جووڵه. هه‌روه‌ها هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ش ده‌ڵێن كوڵانی ئێسك بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 كاتژمێر، مادده‌ی كلوگۆز ئه‌مین و كۆندرۆتینی لێده‌ردێت كه دوو مادده‌ی گرنگن بۆ ته‌ندروستی كركراگه‌ی جومگه‌كان. 4-كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و سوودی هه‌یه بۆ ڕیخۆڵه‌كان: ئه‌و ترشه ئه‌مینیانه‌ی له‌ناو شله‌ی ئێسكدا هه‌یه به‌تایبه‌تی گلوتامین، یارمه‌تی هه‌رسكردن ده‌ده‌ن و هه‌وكردنی ڕیخۆڵه‌كان كه‌مده‌كه‌نه‌وه. 5-یارمه‌تی باشتربوونی خه‌و ده‌ده‌ن: ئه‌و ترشه ئه‌مینیانه‌ی له شله‌ی ئێسكدا هه‌ن كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر باشتركردنی خه‌و له‌و كه‌سانه‌ی شه‌وان به باشی ناخه‌ون و هه‌میشه ماندوو و هیلاكن. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌ی (neuropsychopharmacology) كه له ساڵی 2015 كراوه، بینراوه ترشه ئه‌مینی(glycine) یه‌كێكه له چاره‌سه‌ره كاریگه‌ره‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ده‌ست بێخه‌ویه‌وه ده‌ناڵێنن و ئه‌م ترشه ئه‌مینییه‌ش له شله‌ی ئێسكدا هه‌یه. بۆیه خواردنه‌وه‌ی شله‌ی ئێسك و زیادكردنی بۆ ژه‌مێكی ساده له ئێواران له‌و كه‌سانه‌ی كه‌مخه‌ون و هه‌میشه ماندوون كاریگه‌رییه‌كی زۆر باشی هه‌یه. 6-یارمه‌تی كێش دابه‌زاندن ده‌دات، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆر پرۆتینی تێدایه كه یارمه‌تی زوو تێربوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی كالۆرییه‌كان ده‌دات. به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك له ڕۆژنامه‌ی (journal of renal nutrition) له ساڵی 2017 بینراوه كه یه‌ك قاپ له شله‌ی ئێسكی مریشك ڕێژه‌ی پرۆتینی زیاتره له یه‌ك قاپ له شله‌ی مریشك خۆی. بۆیه خواردنه‌وه‌ی شله‌ی ئێسك سه‌رچاوه‌یه‌كی باشه بۆ پرۆتین به‌مه‌رجێك به شێوازێكی ته‌ندروست ئاماده‌بكرێت. ئه‌و پزیشكه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كه‌ی چه‌ند تێبینییه‌كی گرنگی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌وانیش: 1-به‌هۆی ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی ئه‌لكترۆلایته‌كانی وه‌كو: پۆتاسیۆم، سۆدیۆم، پرۆتین، ئه‌و پێكهاتانه‌ی له شله‌ی ئێسكدا هه‌یه. باشتره ڕای پزیشكه‌كه‌ت وه‌ربگریت له‌كاتی خواردنیدا به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی گورچیله‌یان هه‌یه. 2-ئه‌و شله‌ی ئێسكه‌ی كه له‌م توێژینه‌وه‌یانه‌دا باسكراوه وه‌كو سه‌روپێی لای خۆمان نیه كه پڕه له چه‌وری و به‌خێرایی له‌وانه‌یه له "مه‌نجه‌ڵی بوخار"دا لێبنرێت. به‌ڵكو ده‌بێت له ماوه‌ی 8تا14 كاتژمێری پێبچێت لێنانی و له‌سه‌ر ئاگرێكی هێواش بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مادده به‌سودانه‌ی هه‌یه له ئێسك و مۆخی ئێسك و به‌سته‌ره شانه‌كان به‌ته‌واوی بڕژێته ناو شله‌كه‌و باشتره سركه یان لیمۆی تێبكرێت كه یارمه‌تی ڕژانی ئه‌و ماددانه زیاد ده‌كات و باشتریشه سه‌وزه‌واتی له‌گه‌ڵ بێت بۆ زیادكردنی ڤیتامین و ڕیشاڵ و به‌ها خۆراكییه‌كانی. خاك - ئا/ لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure