28/7/2021 12:47 AM

وەزارەتی كارەبا: دەبێت هاوبەشان قەرزەكانیان بدەنەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، هەرچەندە پێویستە كارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕرێت كە دوو جار بەسەریەكەوە پارەی كارەبایان نەداوە، بەڵام لەبەر دۆخی دارایى كارەبای هیچ هاوبەشێك بەهۆی نەدانی كرێی كارەباوە نەبڕراوە.

وەزارەتی كارەبای هەرێم لە راگەیەنراوێكدا هاوبەشانی كارەبا ئاگاداردەكاتەوە: بەپێی رێنماییەكانی وەزارەت پێویستە كارەبای ئەو هاوبەشانە ببڕرێت كە دوو جار بەسەریەكەوە پارەی پسووڵەی كارەبایان نەداوە، بەڵام لەبەر رەچاوكردنی بارودۆخی دارایی تائێستا كارەبای هیچ هاوبەشێك بەهۆی نەدانی كرێی كارەباوە نەبڕراوە.

ئاماژە بەوەش دراوە: پێویستە هاوبەشانی كارەبا بۆ دانەوەی قەرزەكانیان پابەندی رێنماییەكانی وەزارەت بن، بۆیە ئاگاداری سەرجەم هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە كە قەرزەكانیان بدەنەوە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانگەكانی كارەبا كارئاسانی بۆ هاوبەشان دەكەن بە شێوەیەك كە بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێت.

خاك - راگەیاندنی وەزارەتی كارەبا




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved