گوڵه به‌یبوون چه‌ندین سوودی هه‌یه، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له دروستكردنی بۆن و كرێم و چه‌ند جۆرێكی ده‌رمان به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ئاوه‌كه‌ی بۆ خۆشۆردن و قژ شۆردن به‌كارده‌هێنرێت به‌وپێیه‌ی سوودی بۆ پێست و قژ هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆنێكی خۆش ده‌به‌خشێت و دژه ههستیاريیه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه گرنگترین سوودهكانێتی: * قژ خاوده‌كاته‌وه، كه‌وچكێك گوڵه به‌یبوون و لیترێك ئاو بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر گه‌رمبكه، دوای شۆردنی قژت به شامپۆ بیده له قژت، قژه‌كه خاوده‌كاته‌وه. ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی بۆ موخۆركهو بژبوونه‌وه‌ی قژیش به‌سووده‌و جوانی به قژت ده‌به‌خشێت. * گوڵی به‌یبوون له‌ناو ئاو دابنێ و بۆ ماوه‌ی 4 كاتژمێر به‌جێیبهێڵه، دواتر كه‌مێك ئاوی لیمۆی تێكه‌ڵبكه‌و بیده له قژت و پاشان به شامپۆ بیشۆ، كه ئه‌مه به‌سووده بۆ ئه‌و قژانه‌ی به‌هۆی خۆره‌وه سوتاون و وشكبوونه‌ته‌وه. پاشان هه‌ستده‌كه‌یت قژت بریقه‌ی په‌یداكردووه. * بۆ ئه‌وه‌ی سوودی بۆ پێستت و قژت و هه‌موو جه‌سته‌ت هه‌بێت، ده‌توانیت به‌رده‌وام له‌كاتی خۆشتندا كه‌مێك گیراوه‌ی گوڵه به‌یبوون بكه‌یته ناو ئه‌و ئاوه‌ی خۆتی پێده‌شۆیت و بۆنیشت خۆشبكات. خاك - لانه كاشان س/ سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure