زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی ورگ به‌ربڵاوترێن جۆری قه‌ڵه‌وییه له جیهاندا، چونكه سك و ورگ یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی زۆرترێن چه‌وری تێدا كۆده‌بێته‌وه‌و گه‌ورترین مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی مرۆڤ، له‌هه‌مانكاتدا ڕزگاربوون له قه‌ڵه‌وی ورگ كارێكی ئاسان نیه‌و له شوێنه‌كانی تر زه‌حمه‌تتره، هه‌روه‌ها كه‌سانكی زۆر هه‌ن كه كێشیان ئاساییه یان كه‌مێك زیاتره به‌ڵام كێشه‌ی گه‌وره‌یی ورگیان هه‌یه. گرنگترین هۆكاره‌كانی زۆری كێش و قه‌ڵه‌وی ورگ چین و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟ د.كامه‌ران ڕه‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك‌و نه‌شته‌رگه‌ری گشتیچه‌ند خاڵێكی دیاریكردووه: ١- هۆكاری بۆماوه‌یی: بوونی قه‌ڵه‌وی ورگ له‌ناو یه‌كێك یان زیاتر له ئه‌ندامانی خێزان. ٢- كه‌می جووڵه‌و وه‌رزش نه‌كردن و دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌كاتی ده‌وام یان به‌دیار كۆمپیوته‌ر‌و مۆبایل‌و ته‌له‌فزێونه‌وه ڕۆژانه ته‌نانه‌ت به‌ڕێجیمی قورسیش بێ وه‌رزش زۆر زه‌حمه‌ته بتوانیت له قه‌ڵه‌وی ورگ ڕزگارببیت. ٣- ناڕێكی له‌كاتی ژه‌مه‌كانی خواردن و خواردنی ناته‌ندروست وه‌ك خواردنی شیرینی‌و چه‌وری‌و خواردنه‌وه گازی‌و كحولیه‌كان و برنجی سپی‌و ئاردی سفرو به‌كارهێنانی چه‌وری ئاژه‌ڵ و زه‌یتی موهه‌دریجی ڕووه‌كی بۆ چێشتلێنان. ٤- شێوازی هه‌ڵه له خواردنی ڕۆژانه وه‌ك: – خواردنی فاست فوود وه‌ك هه‌مبه‌رگرو گه‌س و پیتزا. ـ خواردن ڕاسته‌وخۆ یان ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش خه‌و شه‌وانه. ـ خواردن به‌په‌له ــ پاڵكه‌وتن ڕاسته‌وخۆ پاش خواردن. ٥- نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو و وشكبوونه‌وه‌ی له‌ش چونكه ئاو ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له سوتانی چه‌وری و نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌بێته هۆی بێهێزی و زوو هیلاكبوون له‌كاتی وه‌رزش و كه‌می جووڵه. ٦- دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌قی زۆر ده‌بێته هۆی زیادبوونی سترێس هۆرمۆنه‌كان به‌تایبه‌ت كۆرتیزۆن. ٧- كه‌مخه‌وی و شه‌ونخوونی ده‌بێته هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی كۆرتیزۆن. ٨- نه‌خواردنی بڕی پێویست له مادده ڕیشاڵه‌كان كه له سه‌وزه‌و میوه‌و ئاردی بۆرو برنجی بۆردا زۆر هه‌یه. ٩- نه‌خواردنی بڕی پێویست ئه‌و خۆراكانه‌ی پڕۆتینیان تێدایه چونكه ده‌بێته هۆی زیادبوونی هۆرمۆنی (NYP) هۆی زیاتربوونی هه‌ستكردن به برسیه‌تی. ١٠ـ به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی مادده‌ی كۆرتیزۆنیان تێدایه وه‌ك هه‌ندێ ده‌رمانی ڕه‌بۆو ڕۆماتیزم. ١١- چوونه ته‌مه‌نه‌وه. ١٢- جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان له خۆراك و وه‌رزش كه باسكراوه ده‌بنه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ قه‌ڵه‌وی له‌ش و ورگ. خاك - ئاژانسەكان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure