31/7/2021 01:17 AM

وه‌زیری رۆشنبیری: 17 هه‌زار پارچه‌ شوێنه‌وار گه‌ڕێنرایه‌وه‌ عیراق

وه‌زیری رۆشنبیری عیراق رایگه‌یاندووه‌، گه‌ڕاینه‌وه‌ له‌ واشنتۆن و له‌گه‌ڵ خۆشمان 17 ھه‌زار شوێنه‌واری مێژووی وڵاته‌كه‌مان گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌ له‌ مێژووی وڵاته‌كه‌مان.

حه‌سه‌ن نازم وه‌زیری ڕۆشنبیری عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، وه‌فدی عیراق له‌ ئه‌مریكا 17 ھه‌زار پارچه‌ شوێنه‌واری شارستانیه‌تی عیراقی له‌گه‌ڵ خۆیدا گه‌ڕانده‌وه‌ عیراق.

وتیشی: له‌ناویاندا (لوح مسماري اثري) ھه‌یه‌ كه‌ مێژووكه‌ی بۆ 3500 ساڵ پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و به‌شێكه‌ له‌ (مه‌لحه‌مه‌ی گلگامش) و له‌ ساڵانی ڕابردوو دزراوه‌و له‌ بازاڕه‌كانی ئه‌مریكا ساغكراوه‌ته‌وه‌.

خاك - ئاژانسه‌كان




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved