نوسینگه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاندووه، جۆری دێلتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژماره‌ی توشبووانی ڤایرۆسه‌كه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریكا به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه ده‌بینرێت سه‌رهه‌ڵدانی شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسه‌كه‌یه. ئه‌حمه‌د مونزری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هه‌رێمی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه، زۆربه‌ی توشبووانی په‌تاكه شوێنی مانه‌وه‌یان له نه‌خۆشخانه‌كان به‌رناكه‌وێت و دۆخه‌كه له ئاستێكی مه‌ترسیداردایه. وتیشی: زۆرینه‌ی توشبووان له‌و كه‌سانه‌ن كه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه‌و له كۆی 22 وڵاتی سنووری نووسینگه‌كه‌یان، توشبوون به زنجیره‌ی دێلتا له 15 وڵات تۆماركراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ژماره‌ی توشبووان و گیانله‌ده‌ستدانی رۆژانه‌ی په‌تاكه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌م 30 رۆژه‌ی دواییدا به‌راورد به مانگی رابردوو ژماره‌ی توشبوون له ناوچه‌كه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 55 به‌رزبۆته‌وه‌و گیانله‌ده‌ستدانیش به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا 15 زیادیكردووه, هه‌روه‌ها كه‌می ئۆكسجین له هۆڵه‌كانی چاودێری چڕی به‌شێك له نه‌خۆشخانه‌كانی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هۆكاری سه‌ره‌كی گیانله‌ده‌ستدانی توشبووانی په‌تاكه‌یه. خاك - ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure