31/7/2021 01:27 AM

ئه‌م خواردنانه‌ ئازار كه‌مده‌كه‌نه‌وه‌

بۆ چاره‌سه‌ری ئازار مرۆڤه‌كان راهاتوون له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمانی پزیشكی، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت چه‌ند جۆره‌ خواردنێك هه‌ن توانای چاره‌سه‌ری ئازاریان هه‌یه‌؟

پزیشكان ئه‌وجۆره‌ خواردنانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن كه‌ ئازاره‌كان له‌ناوده‌به‌ن، ئه‌وانیش:

1- به‌هۆی ته‌رككردنی خواردنه‌وه‌ی كۆفی به‌ به‌رده‌وامی روبه‌ڕووی سه‌رئێشه‌ ده‌بیته‌وه‌، به‌ڵام گه‌ر به‌ ماوه‌ كۆفی بخۆیته‌وه‌ ئازاره‌كانی جه‌سته‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

2- چای نه‌عنا ئارامت ده‌كاته‌وه‌، له‌هه‌مانكاتدا رێگری له‌ دروستبوونی ئازار ده‌كات.

3- زه‌نجه‌فیل ئازار كه‌مده‌كاته‌وه‌و هه‌روه‌ها ئیلتیهاب له‌ناوده‌بات.

4- پیازی سور ئیلتیهاب له‌ناوده‌بات.

5- به‌هاراتی زه‌رده‌چێوه‌ رێگری له‌ دروستبوونی ئیلتیهاب ده‌كات.

6- ترێی سور ئیلتیهاب له‌ناوده‌بات.

7- خواردنی تۆناین به‌گشتی ئازار كه‌مده‌كاته‌وه‌.

8- بیبه‌ری تون توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری هه‌یه‌، هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی ئه‌وجۆره‌ كرێمانه‌ به‌كاردێت كه‌ ئازار كه‌مده‌كاته‌وه‌.

9- كاهو ئازاری جه‌سته‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.

10- رۆنی زه‌یتون توانای له‌ناوبردنی ئیلتیهابی هه‌یه‌.

خاك – ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved