بۆ چاره‌سه‌ری ئازار مرۆڤه‌كان راهاتوون له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمانی پزیشكی، به‌ڵام ئایا ده‌زانیت چه‌ند جۆره خواردنێك هه‌ن توانای چاره‌سه‌ری ئازاریان هه‌یه؟ پزیشكان ئه‌وجۆره خواردنانه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه ئازاره‌كان له‌ناوده‌به‌ن، ئه‌وانیش: 1- به‌هۆی ته‌رككردنی خواردنه‌وه‌ی كۆفی به به‌رده‌وامی روبه‌ڕووی سه‌رئێشه ده‌بیته‌وه، به‌ڵام گه‌ر به ماوه كۆفی بخۆیته‌وه ئازاره‌كانی جه‌سته كه‌مده‌كاته‌وه. 2- چای نه‌عنا ئارامت ده‌كاته‌وه، له‌هه‌مانكاتدا رێگری له دروستبوونی ئازار ده‌كات. 3- زه‌نجه‌فیل ئازار كه‌مده‌كاته‌وه‌و هه‌روه‌ها ئیلتیهاب له‌ناوده‌بات. 4- پیازی سور ئیلتیهاب له‌ناوده‌بات. 5- به‌هاراتی زه‌رده‌چێوه رێگری له دروستبوونی ئیلتیهاب ده‌كات. 6- ترێی سور ئیلتیهاب له‌ناوده‌بات. 7- خواردنی تۆناین به‌گشتی ئازار كه‌مده‌كاته‌وه. 8- بیبه‌ری تون توانای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ دروستكردنی ئه‌وجۆره كرێمانه به‌كاردێت كه ئازار كه‌مده‌كاته‌وه. 9- كاهو ئازاری جه‌سته كه‌مده‌كاته‌وه. 10- رۆنی زه‌یتون توانای له‌ناوبردنی ئیلتیهابی هه‌یه. خاك – ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure