وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق له‌باره‌ی به‌نداوه‌كانه‌وه دڵنیایی ده‌دات و ده‌ڵێت، مه‌ترسیان له‌سه‌ر نییه. وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، سه‌رجه‌م به‌نداوه‌كان سه‌لامه‌تن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بارانێكی زۆریش ببارێت مه‌ترسی ڕووخانیان له‌سه‌ر نییه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، به‌پێی ھه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانیان له حاڵه‌تی بارانبارینێكی زۆریش وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌وروپا ڕوویدا، سه‌رجه‌م به‌نداوه گه‌وره‌و بچوكه‌كانی عیراق توانای خۆڕاگرییان ھه‌یه‌و ناڕوخێن و ھیچ جۆره مه‌ترسییه‌كیان له‌سه‌ر دروست نابێت. خاك - وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عیراق
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure