ره‌نگه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ماسیت خواردبێت به ساسی زه‌عفه‌ران، به‌ڵام له كه‌لتورو خوانی فارس‌دا زه‌عفه‌ران زۆر به‌كاردێت، فارسه‌كان به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی جه‌ویان خۆشبێت گرنگی به زه‌عفه‌ران ده‌ده‌ن له خواردندا، به تایبه‌تی له چادا زۆر به‌كاردێت وه‌ك ده‌رمان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی، به‌ڵام له كه‌لتورو خوانی كوردیدا له‌گه‌ڵ ئاماده‌كردنی برنج به‌كاردێت. له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی له نه‌خۆشخانه‌ی تاران له وڵاتی ئێران ده‌رده‌كه‌وێت كه خواردنی زه‌عفه‌ران سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی خانمان و بۆ باری ده‌روونیش سوودبه‌خشه، هاوكات هاوكاره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سوڕی مانگانه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی. له‌وباره‌یه‌وه، د.ۆزبێهه محه‌مه‌د ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌و خانمانه‌ی رۆژانه گرنگی به خواردنی زه‌عفه‌ران ده‌ده‌ن، 50% گۆڕانكاری له ئازاری سوڕی مانگانه‌دا دروست ده‌بێت، هه‌روه‌ها كه‌متر هه‌ست به گۆڕانكاری له هه‌ست و هۆشی هۆڕمۆن ده‌كه‌ن له‌وكاتانه‌دا، واتا به‌هۆی خواردنی زه‌عفه‌رانه‌وه خانمان كه‌متر توڕه ده‌بن و ده‌نگ به‌رزناكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها زیاتر هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن. خاك – وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure