4/8/2021 04:32 PM

بزووتنەوەی پشتێنەی سەوز-بەشی دووەم

ماسایی کە بە دژایەتییەکەی لەگەڵ تێکدانی پارکی ئوهورو، سەرۆکی کینیای تووڕە کردبوو، چەندین جار زیندانی کرا و هێرشی کرایە سەر. ئەو بە هۆی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مەترسیی لەلایەن رژێمی سەرکوتگەری "ئاراپ مویی"ـیەوە، کەوتە بەر سەرنجی کۆمەڵگای ناودەڵەتی و پشتگیری لێدەکرا. ئەم پشتگیریانە ئەم تواناییەی پێبەخشی لە بەرامبەر ئازاردان و هێرشەکانی رژێمدا خۆڕاگری بکات. نامەنووسینەکانی رێکخراوەی لێبوردنی ناودەوڵەتی یارمەتی ماساییدا بۆ ئەوەی ساڵی ١٩٩١ لە زیندان ئازاد بکرێت. ماسایی بە هۆی بەرەڕووبوونەوە لەگەڵ کەشێکی سیاسی دوژمنانە لە ساڵی ١٩٨٣ـدا، بۆ چەندین هەفتە ژیانی خۆی لە حەشارگەدا تێپەڕ کرد؛ بەڵام ناوبانگە ناودەوڵەتییەکەی، کەسانێکی وەکوو گۆرباچۆڤی هان دا بۆ ئازادی ئەو، زەخت بخەنە سەر حکومەتی کینیا.

پەیام و بەردەنگ
بزووتنەوەی پشتێنەی سەوز یەک پەیامی هەبوو، ئەویش پێویستیی چاککردنی دۆخی ژینگە بوو لە کینیا. بەڵام ماسایی هیوادار بوو ئەم پەیامە بگاتە بەردەنگی جۆراوجۆر. بزووتنەوەی پشتێنەی سەوز لە ناو سنوورەکانی کینیا، هەم حکومەت و هەم خەڵکی پێکا. هەر ئەو جۆرەی خۆپیشاندانی پارکی ئوهورو نیشانی دا، ماسایی داوای لە حکومەت دەکرد تێبگات کە بابەتی ژینگەی کینیا تا چ رادەیەک گرنگ و بەبایەخە. لەهەمانکاتدا، خەڵکی کینیاش دەبوو لە گرنگیی ئەم بابەتە تێبگەن. هەر بۆیە ماسایی، کۆمەڵێک پلانی بۆ چاندنی نەمام داڕشت بۆ ئەوەی خەڵکی کینیا هان بدات بۆ باشکردنی سەرکوتووانەی دۆخی ژینگە. بزووتنەوەی پشتێنەی سەوز بۆ چاندنی هەر دارێک کە زیاتر لە سێ مانگ ژیابایە، پارەیەکی بە ژنان دەدا و بەم جۆرە جگە لە بزوێنەرێکی سەقامگیر بۆ کاری لەم چەشنە بەڵکوو سەرچاوەیەکی داهاتی بەردەوامی بۆ ژنانی هەژار دروست کرد.

چالاکییە بەربڵاوەکان
بزووتنەوەی پشتێنەی سەوز لە ساڵی ١٩٨٦، تۆڕێکی سەرتاسەری سەوزی لە ئەفریقا دامەزراند، بەو هیوایەی روانگەی خۆی بەنسیبەت پاراستنی ژینگە لە سەرتاسەری کیشوەی ئەفریقادا بڵاو بکاتەوە. لە ساڵی ١٩٩٧، بزووتنەوە لە ٣٠ وڵاتی ئەفریقی و هەروها لە ئەمریکا چالاکی دەنواند و زیاتر کە ٨٠٠٠٠ کەس هاوکاریان دەکرد.
بزووتنەوەی پشتێنەی سەوز لە کاتی هەڵبژاردنی توندئاژۆیانەی کینیا لە ٢٠٠٧ـدا، ئاسۆکانی خۆی بەربڵاو کردەوە و لە بواری پەرەپێدانی کۆمەڵایەتیشدا چالاکی هەبوو. بزووتنەوە بە وەگەڕخستنی «پلانی خێوەتی ئاشتی» بەهیوایە سازانێک بخاتە ناو ئەو پێکهاتە ئەتنیکیای کە لە رابردوودا رووبەڕووی یەکتری دەبوونەوە.
بزووتنەوەی پشتێنەی سەوز بە چالاکی کردن لە بوارەکانی پاراستنی ژینگە، دیموکراسی، بەهێزکردنی ژنان، پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی و چارەسەرکردنی ململانێ لە سەرتاسەری جیهان، پەرە بستێنێت و لەئێستادا دزەی کردووەتە نا ئەمریکا، بەریتانیا، هیندی رۆژاوا، ژاپۆن و ئەمریکای لاتین. بزووتنەوەی پشتێنەی سەوز تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ ملیۆن نەمامی لە کینیا چاندووە و یارمەتی بە چاندنی نەمام لە شوێنەکانی دیکەی جیهانیش گەیاندووە. وانگاری موتا ماسایی، بە هاودەنگکردنی ژنان و پیاوانی گوندنشین و هەژار لە وڵاتانی پەرەنەسەندوودا، بزووتنەوەیەکی دەست پێکردووە کە رواڵەتی زەوی گۆڕیوە و هیوا و هەستی بەهێزبوونی بە سەرجەم خەڵکی جیهان بەخشیوە.

 

خاک _ سیامەند موهتەدی

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved