31/8/2021 01:21 AM

ئەمساڵ فستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بەڕێوەدەچێت

دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت کە لەمساڵدا بە رەچاوکردنی رێکارە خۆپارێزییەکان، پێنجەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی سازدەکرێت.

ڕاگەیەنراوێک لە دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی:

دەزگای فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، ساڵانە لە مانگی ئۆکتۆبەردا فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی سازدەدات, بەلام لەھەمانکاتدا بارودۆخە گشتییەکان لەبەرچاو دەرگرێت، ھەربۆیە لە ئەمساڵدا بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایدەگەیەنین کە پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕێکەوتی ١١/١١/٢٠٢١ بۆ ١٧/١١/٢٠٢١ لە شاری سلێمانی چالاکییەکانی بەرێوەدەبات.

شەهێن سابیر
بەرپرسی میدیایی فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی / لە کوردستان و عیراق

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved