5/9/2021 04:19 PM

چەند هۆکاری نهێنی کە رێگری لە مناڵبوون دەکات

مناڵبوون یەکێک لە ئاواتەکانی هەر خێزانێکە، بەڵام هەندێک جار ئەم ئاواتە نایەتە دی. هۆکارەکانی ئەم کێشەیە یەکجار زۆرن؛ هەر لەو هۆکارانەی کە پەیوەندیان بە جینەتیکی مرۆڤەوە هەیە هەتا لایف ستال و شتی لەم چەشنە. لەدرێژەدا بەشێک لەو هۆکارە نهینیانە کە رێگری لە دووگیانبوونی ئافرەتان دەکەن دەخەینە روو.

خواردنی لەڕادەبەدەری چەوریی ترانس: خواردنی چەوریی ترانس کە لە پیتزا، جبز و خۆراکە سوورکراوەکاندا هەیە، کاریگەریی نەرێنی لەسەر پرۆسەی دووگیانبوون هەیە، بەو واتایەی کە بەرگیری لە هێلکەنانەوە لە هێلکەداندا دەکات. کەوابوو بۆ دابینکردنی وزەی جەستە هەوڵ بدەن لەجیاتی چەوری کاربۆهیدرات بەکار بێنن.

وەرزشکردنی لەڕادەبەدەر
: وەرزش کردن تا ئاستێکی دیاریکراو بەسوودە بۆ پرۆسەی دووگیانبوون بەڵام وەرزشکردنی لەڕادەبەدەر هاوسەنگیی وزە تێک دەدات و کاریگەریی نەرێنی لەسەر سووڕی زاوزێ هەیە.

دڵەڕاوکێی پیاوان: بەپێی توێژینەوەکان توانای زاوزێی پیاوان بە رادەیەکی بەرچاو لەژێر کاریگەری چەند هۆکاری سترێس‌هێنەر دایە بۆ نموونە: کار و پیشە، خێزان و ژیانی کۆمەڵایەتی. ئەگەر پیاو نەتوانێ ئەم هۆکارانە کۆنتڕۆڵ بکات ئەگەر هەیە تووشی نەزۆکی بێت.

بەکارهێنانی لۆبریکانتێکی نەگونجاو: بۆ بەرزکردنەوەی ئەگەر مناڵبوون، دەبێ لۆبریکانتێکی گونجاو بەکار بێنن. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە چەندین لۆبریکانت هەن کە توانایی زاوزێی پیاوان زیاد دەکەن. هەندێک لەوان ئاستی PHـەکەیان لە نێوان 7.2 بۆ 8 دایە و ئەمەش کەشێکی گونجاو بۆ چالاکی دەزگای زاوزێ بەدی دێنێت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved