5/9/2021 04:22 PM

ئەو چەرەساتەی تەمەن زیاد دەکات

چەرەسات یەکێک لەو خۆراکانەیە کە هەمووان حەزیان لە خواردنیەتی. ئەم جۆرە خواردنانە جگە لە تام و بۆنێکی خۆش چەندین سوودی گرنگیشیان بۆ تەندروستی هەیە بۆ نموونە تەندروستی دڵ، کەمکردنەوەی کۆستڕۆڵ و کەمکردنەوەی ورووژانی جەستە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ٤ـی ئاگۆستدا ئەنجام دراوە ئەگەر ئێوە 5 رۆژ لە هەفتەدا بە ئەندازەی بەری دەست گوێز بخۆن، تەمەنتان درێژ دەبێت. ئەو کەسانەی گوێز دەخۆن بەنیسبەت کەسانی دیکە 14٪ کەمتر مەترسیی مەردنیان لەسەرە و ٢٥٪ کەمتر لەگەڵ نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار رووبەڕوو دەبنەوە.
خواردنی گوێز تەنانەت لە قەبارەیەکی کەمیشدا سوودێکی یەکجار زۆری بۆ تەندروستی هەیە. زانکۆی هاروارد لە توێژینەوەیەکدا بەو دەرئەنجامە گەیشتووە کە ئەگەر تەنها هەفتەی دوو بۆ چوار جار گوێز بخۆن دیسانیش دەتوانن سوودێکی زۆر بر جەستەتان بگەیێنن.
گوێز پڕاوپڕە لە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت و مەوادی خۆراکیی بەسوود. تویژینەوەکانی زانکۆی هاروارد دەریخستووە گوێز دەوڵەمەندە بە ریشاڵ، مەگنسیۆم، ترشی چەوریی ئۆمێگا 3 کە بۆ تەندروستیی ریخۆڵە و دابەزینی کێش زۆر گرنگن و هەروەها مەترسیی شێرپەنجەش بە بڕێکی زۆر کەم دەکەنەوە.

 

سەرچاوە: bestlifeonline

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved