6/9/2021 02:42 PM

ئەو خۆراکانەی دژی ماندوویەتین

هەندێک کەس هەن کە هەمیشە هەست بە ماندویەتی دەکەن. ئەم کەسانە وا باشە زیاتر سەرنجی جۆری خواردنەکانیان بدەن بۆ ئەوەی کەمتر بەم هۆیەوە ئازار ببینن. لەدرێژەدا باسی چەندین خۆراک دەکەین کە دەتوانێ بۆ لەناوبردنی ماندوویەتی بەسوود بێت.

دانەوێڵە: خواردنی دانەوێڵە رێگەیەکی باشە بۆ بەرزکردنەوەی وزە. بەپێی توێژینەوەکان لە گۆڤاری نێودەڵەتی خۆراکدا، ئەو کەسانەی نانی بەیانییەکەیان دەوڵەمەندە بە دانەوێڵەکان، کەسانێکی زیرەکترن بەنیسبەت ئەو کەسانەی خواردنی بەیانیان چەورە. جۆ، نیسک و نۆک بەشێکن لەو دانەوێڵە بەسوودانە.

مۆز: مۆز پڕاوپڕە لە کاربۆهیدرات، شەکری سروشتی و ئاسید ئامینی بەسوودەکان و ئەمەش مۆز دەکات بە بۆمبێک لە وزە. هەروەها ئەم میوەیە ئاسید ئامینی «تیرۆزین»ـی تێدایە کە ئاستی وریایی بەرز دەکاتەوە.

چەرەسات: چ مشتێک چەرەسات بخۆن و چ هەندێک کەرەی بادام زەمینی، چەرەساتەکان نێوان‌ژەمێکی زۆر باشن بۆ کەمکردنەوەی ماندوویەتی. بەپێی توێژینەوەکان چەرەساتەکان دەتوانن هەستی تێربوون بە مرۆڤ ببەخشن و بە هاسەنگکردنی چەوری و پرۆتین، ئاستی شەکری خوێن رێک دەخەن.

هێلکە:هۆکاری ئەوەی زۆر کەس بەیانیان حەزیان لە خواردنی هێلکەیە ئەوەیە کە ئەم خۆراکە یەکجار وزەبەخشە. هێلکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین B و کۆلین کە بیرگەی مێشک بەهێز دەکەن.

چۆکڵێتی تاڵ
: چۆکڵێتی تاڵ هاوشێوەی قاوە پڕاوپڕە لە کافەئین و هەر بۆیە بژاردەیەکی باشە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وزەی جەستە.

ماسیی سەلەموون
: ئەم ماسییە بڕێکی زۆر پرۆتینی تێدایە کە بۆ میتابۆلیزمی جەستە و بەرزکردنەوەی ئاستی وزە بەسوودە. ئاسیدە چەورەکانی ناو ئەم ماسییە ماندوویەتی و ورووژانەکانی جەستە کەم دەکەنەوە.

 

سەرچاوە: namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved