6/9/2021 02:45 PM

نیشانەیەکی هاوبەش لەنێوان تووشبووانی نەخۆشیی MS

نەخۆشیی MS نەخۆشییەکی مەترسیدارە چونکە پەیوەندی نێوان مێشک و جەستە دەشێوێت و هەر بۆیە هاوسەنگی جەستە تێک دەچێت، ماندوویەتی کەسەکە زۆر دەبێت و هێزی چاوەکانی کەم دەبێتەوە. لەئێستادا نزیکەی 2.3 ملیۆن کەس لە جیهاندا لەگەڵ ئەم نەخۆشییە دەژین و هێشتا چارەسەرێکی یەکلاکەرەوەی بۆ نەدۆزراوەتەوە. هەروەها لەوانەیە دوو کەسی تووشبوو نیشانەی جۆراوجۆریان هەبێت بەڵام لە هەندێک خاڵدا هاوبەشن.
زیاتر لە 80٪ـی تووشبووانی MS هەستەوەریان بەنیسبەت گەرماوە هەیە و بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی تەنانەت بە رادەیەکی کەم، لەگەڵ ئازار و گرفتێکی زۆر رووبەڕوو دەبنەوە. تووشبووانی MS هەروەها کێشەی بینین، کێشەی زەینی و ماندوویەتیی لەڕادەبەدەریش ئەزموون دەکەن.
ئەگەرچی زۆرینەی تووشبووانی MS بە هۆی گەرماوە ئازار دەبینن بەڵام 20٪ـیان بە هۆی سەرماوە حاڵیان خراپ دەبێت. ئازارەکانی ماسولکە، هەستکردن بە گرژبوونی ئەندامەکانی جستە و رەقبوونی ماسولکەکان بەشێکن لەو نیشانانەی لەم 20٪ـەدا دەردەکەون. بەپێی بۆچوونی پسپۆڕان سەرما رێگری دەکات لە خێرایی گواستنەوەی پەیامە عەسەبییەکان لەنێوان خانەکانی مێشکدا و ئەوەش کارکردەکانی مێشک و جەستە تێک دەدات.
ئاگاداربوون لەوەی کە تووشبووەکە بە هۆی گەرما یان سەرما دەکەوێتە دۆخێکی نالەبارەوە، دەتوانێ یاریدەدەر بێت بۆ پاراستنی کەسەکە و کۆنتڕۆڵی نەخۆشییەکە.

 

سەرچاوە: bestlifeonline

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved