6/9/2021 02:46 PM

نرخی رێکلام کردن لە پەیجەکەی رۆناڵدۆ چەندەیە؟

کرستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ هەر بۆ هەر پۆستێکی ئینستاگرام بڕی 1.6 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت کە بە گوتەی شارەزایانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاترین نرخە بۆ رێکلام کردن لە پەیجی کەسانی بەناوبانگدا. رۆناڵدۆ 337 ملیۆن فاڵۆوەری هەیە و ژمارەی فاڵۆوەرەکانی لە هەموو کەسانی بەناوبانگی دیکە زیاترە. دەگوترێ ئەو زانیاریانەی کرستیانۆ لە پەیجەکەیدا سەبارەت بە کاڵا یان خزمەتگوزارییەک پێشکەشی دەکات هۆکارێکە بۆ گرانبوونی نرخی رێکلام لە پەیجەکەیدا.
رۆناڵدۆ لە 2021دا زیاترین نرخی بۆ رێکلام کردن لە پەیجەکەیدا پێشنیار کرد و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی پلەی یەکەمی گرانترینەکانی ناو ئینستاگرام دەستەبەر بکات. ئەو نرخەی رۆنالدۆ بۆ هەر رێکلامێک لە ئینستاگرامدا وەریدەگرێت، 80هەزار دۆلار لەگەڵ کەسی پلە دوو جیاوازی هەیە و ئەو کەسەش «دایان جانسۆن»ـە.
رۆناڵدۆ پێنج ساڵە پلەی یەکەمی ناو ئەم خشتەیەی لەدەست دایە و تا بەر لەو مۆدێلی بەناوبانگ «کایلی جێنێر» بە ماوەی دوو ساڵ پلەی یەکەم بوو. لەئێستادا لەدوای رۆناڵدۆ و جانسۆن، ئاریانا گراندە، سێلێنا گۆمێز و کایلی جێنێر بە ریز لە پلەکانی دیکەی ئەم خشتەیەدا جێگیر بوون.
جێی ئاماژەیە لیۆنەل میسی بۆ هەر پۆستێکی ئینستاگرامی 1.2 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت و لە پلەی حەوتەمی گرانترینەکانی رێکلام لە ئینستاگرامدایە. یاریزانی بەناوبانگی بەڕازیلی، نیمار، لە پلەی 16ـهەمدا جێگیرە و بۆ هەر پۆستێک 824هەزار دۆلار وەردەگرێت.

 

سەرچاوە: insider

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved