7/9/2021 04:56 PM

چەند مەترسیی زۆرخۆریی بەر لە خەوتن

زۆرخۆریی بەر لە خەوتن بە هەر شێوەیەک بێت، جگە لە قورس کردنی گەدە زیانی دیکەشی لێدەکەوێتەوە. بەپێی توێژینەوەکان ئەم خووخدەیە کۆمەڵێک زیانی گەورەی هەیە و کارکردەکانی جەستە بەگشتی تێک دەدات. لەدرێژەدا بەشێک لەم زیانانە دەخەینە روو.

چەوریەکی کەمتر دەسووتێنن: ئەگەر دەتانهەوێ کێشتان دابەزێننم لەوانەیە بتانەێ بەر لە خەوتن نێوان‌ژەمێکی سووک بخۆن بەڵام توێژینەوەکان لەسەر گروپێکی ٦ کەسی تەمەن ٥٠ ساڵ بۆ سەرەوە دەریخست ئەو کەسانەی بەر لە خەوتن ژەمە خۆراکێک دەخۆن بەنیسبەی کەسانی دیکە چەورییەکی زیاتر لە جەستەیاندا کەڵەکە دەبێت.

کێشتان زیاد دەکات: ئەگەر ناتوانن کێشتان دابەزێنن، بڕێک زووتر نانی ئێوارە بخۆن. ئەو کەسانەی لەجیاتی کاتژمێر ٦، کاتژمێر ١٠ نانی ئێوارە دەخۆن، بە ئەگەری زۆر جەستەیان تووشی خۆڕاگری لەبەرامەر گلۆکۆز و کەمبوونەوەی پرۆسەی ئۆکسیداسیۆنی چەوری دەبێت.

ئەگەری تووشبوون بە کۆنیشانەی میتابۆلیک
: کۆنیشانەی میتابۆلیک هۆکارە بۆ زیادبوونی چەوریی دەوروبەری ورگ، فشاری خوێن، شەکری خوێن، کۆلستڕۆڵ، ئەگەری تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو، نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک.

خەوەکەتان دەشێوێت: ژەمە خۆراکەکانی کۆتایی شەو و ماندوویەتی بەیانیان پەیوەندەییەکی قووڵیان لەگەڵ یەک هەیە. بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ٥٢ کەس ئەنجام درا دەرکەوت ئەو کەسانەی بەر لە خەوتن زۆرخۆری دەکەن، بەنیسبەت ئەو کەسانەی چەند کاتژمێر بەر لە خەوتن هیچ ناخۆن، کەمتر تووشی کێشە و ئاڵۆزییەکانی خەو دەبن.

کاکردەکانی جەستە لاواز دەبێت: زۆرخۆریی بەر لە خەوتن تەنها کاریگەری لەسەر کێش نییە. ئەو کەسانەی بەر لە خەوتن خۆراکی ناتەندروست دەخۆن، زیاتر تووشی کێشە جەستەییەکان بۆ نموونە سەرئێشە و سکچوون دەبن و بەم جۆرە کارکردەکانی جەستە لاواز دەبێت.

 

سەرچاوە: Namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved