7/9/2021 05:00 PM

سودەکانی بلۆبێری

بلۆبێری یەکێک لە میوە رەنگییەکانیی باکووری ئەفریقایە و بەهۆی بەتام بوون و ئەو مەوادە بەسوودانەی تێیدایە لاینگرێکی زۆری هەیە. ئەگەر تا ئێستا ئەم میوە بنەوشەتان نەخواردووە بۆ جارێکیش بێ تاقی بکەنەوە و بەهۆی ریشاڵی زۆر و نزمبوونی رادەی کالۆرییەکەی زۆر گونجاوە بۆ کەسانێک کە دەیانەوی کێشیان دابەزێنن. لەدرێژەدا لەگەڵ بەشێک لە سوودەکانی ئەم میوەیە ئاشنا دەبین.

ئاستی کالۆریەکەی کەمە
: بلۆبێری کەم کالۆرییە و هەر بۆیە بۆ رجێم کردن زۆر گونجاوە. لەڕاستیدا بە خواردنی ١٠٠ گرام بلۆبێری نزیکەی تەنها ٥٧ کالۆری دێتە جەستەتانەوە. هەروەها ٨٥٪ـی پێکهاتەی ئەم میوەیە ئاوە.

ریشاڵی زۆرە: کەسەکان زۆربەیان بەشوێن خۆراکێکەوەن کە ریشاڵی زۆر بێت و بلۆبێری پڕاوپڕە لە مادە خۆراکییە گرنگە کە رۆڵێکی بەرچاوی لە تەندروستیی سیستمی هەرسدا هەیە و برم جۆرە رێگری دەکات لە قەبزبوون و غازاتی سک.

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C: بلۆبێری بە هۆی بوونی ڤیتامین C لە پێکهاتەکەیدا بۆ چاکبوونەوی پێکهاتەکانی جەستە و برینەکان رۆڵێکی بەرچاو دەگێڕێ، کەوابوو بە خواردنی ئەم میوەیە ئەم سودانە دەستەبەر بکەن.

دەوڵەمەندە بە ئەنتی‌ئۆکسیدەنت: لە پێکهاتەی بلۆبێریدا ئەنتی‌ئۆکسیدەنتی فلانۆئیدی تێدایە کە زیانی رادیکاڵە ئازادەکان پووچەڵ دەکاتەوە و جەستە لەبەرامبەر بەکتریا و ڤایرۆسەکاندا دەپارێزێت و بەگشتی پێکهاتەی جەستە بەهێز دەکات.

دابین کردنی وزە: بلۆبێری دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات کە زیاتر بە شێوەی شەکری سروشتییە و بەم جۆرە وزەی جەستە دابین دەکات. جگە لەوە. ڤیتامین Bـیەک کە لە پێکهاتەی بلۆبێریدایە کاربۆهیدرات دەکات بە وزە. کەوابوو ئەگەر رجێمتان کردووە و هەست بە بوورانەوە دەکەن، بلۆبێری بخۆن.

 

سەرچاوە: Namnak

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved